مەندەلاوی هۆشداریدا لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای باڵای فیدراڵی
  2024-03-21       434       

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت هۆشداریدا لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای باڵای فیدراڵی و بە “مەترسیدار” وەسفیکرد کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتگیری دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربڕیوە، بە شێوەیەک کە ڕۆڵی دادگاکەی لە پاراستنی یەکڕیزی عێراق، پاراستنی دەستوور و سیستەمی دیموکراسی مۆدێرن، جێبەجێکردنی دادپەروەری و گەیشتن بە سەروەری یاسا بەرز نرخاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەندەلاوی هۆشداری داوە لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای باڵای فیدراڵی و تێکدانی شەرعیەت و سەربەخۆیی بڕیارەکانی، ئەمەی بە هەنگاوێکی مەترسیدار وەسف کردووە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەخاتە بەردەم هەڕەشە، لە هەمان کاتدا داوای پشتگیری لە هەوڵەکانی دادگاکە دەکات لە چارەسەرکردنی دۆسێ نیشتمانییەکان و پاراستنی دەستوور.

ئەم لێدوانەی مەندەلاوی دوای ڕاگەیەنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت، تیایدا جەختی لە پاڵپشتیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی کردووەتەوە، کە داوا لە هەموو لایەک دەکات پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بن.

هاوکات دوێنێ، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕووبەڕووی هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەكی بووینەتەوە بەهۆی بڕیارەكانمانەوە، كە بۆ پاراستنی دەستوور داومانە، و بە ڕێکاری یاسایی وەڵامیان دەدەینەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×