سودانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڵاوكرده‌وه‌
  2024-03-25       960       


محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کراوە و داواشیکرد کە بەدواداچون بکرێت بۆ ڕێکارەکانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق، سەبارەت بە جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم (تەوتین).

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، محەمەد شەیاع سودانى پێشوازی کرد لە ئەندامانی فراکسێونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی وەزیرانی ژینگە و داد، لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی کرا لە سەرانسەری وڵاتدا لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی حکومەت بە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی ئابوری و هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا، بەپێی ئەو ئەولەویەتانەی کە لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا هەیە لەم بوارەدا.

هەر لە میانەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و گرنگی هەماهەنگی بەردەوام بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتگیری لە کارەکانی حکومەت دەکەن لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕوبەڕوی جێبەجێکردنی پڕۆژە و بەرنامە و پلانەکان دەبنەوە لە کەرتە جیاوازەکاندا.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە دەستپێکردنی دارایی کردنی هەرێم کرد بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بەدواداچون بکرێت بۆ ڕێکارەکانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە خۆجێیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێدانی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامبونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەکان و چارەسەرەکان بەپێی ئەوە بێت کە لە دەستوردا هاتوە و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و داخوازیەکانیان لە پێشەوەی ئامانجەکاندا بن و هەمو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ پتەوکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی چەرخی گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×