ئەمڕۆ مووچەى مانگى شووباتى ١٣ شوێن دابەش دەکرێت
  2024-03-31       204       

ڕۆژى ٢٨ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى٢ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتەکانى داد، پەروەردە، پلاندانان، ئەوقاف، هەروەها، ئەنجوومەنى دادوەرى، مافى مرۆڤ، دەستەى دەستپاکى، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمسۆن، دیوانى چاودێرى دارایی دابەش دەکرێت.

ڕۆژى٢٨ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٢ـی ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ موچەى وەزارەتەکانى داد، پەروەردە، پلاندانان، ئەوقاف، هەروەها، ئەنجوومەنى دادوەرى، مافى مرۆڤ، دەستەى دەستپاکى، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمسیۆن، دیوانى چاودێرى دارایی دابەش دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×