کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند
  2024-03-31       150       

دوای دو هەفتە بایکۆت کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە سەر ئەرکی خۆیان.

رۆژی 17ی مانگی (ئازار/3) کارمەند و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەۆهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە، بایکۆتی دەوامیان کرد و کاروباری ئەو فەرمانگەیەی هاتوچۆ راگیرا.

رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای 57 رۆژ لە دابەشکردنی موچەی مانگی (کانونی دوەم/1) لیستی موچەی مانگی (شوبات/2)ی بڵاوکردەوە.

هاوکات، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای 15 رۆژ کارمەند و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە سەر ئەرکی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×