قوباد تاڵەبانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات
  2024-03-31       277       

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگه‌یاند، هیوا ده‌خوازێت هەمو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت، ده‌شڵێت، "یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە کە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی و بێگەردییەکەی بدرێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵەبانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی  بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەن کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای یەکێتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان کرا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی، هەڵسەنگاندن بۆ رێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم کرا و پەرۆشی و هەستی بەپرسیارێتی بەرپرسان و کادرانی یەکێتی لە هەمو رێکخستن و ئۆرگانەکاندا بۆ خۆنوێکردنەوە و باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەرز نرخێندرا، بە جۆرێک کە ئەو تەبایی و یەکڕیزییەی ئێستای ناو ریزەکانی یەکێتی  هەیە، پێویستە زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەر لە کۆبونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان کرا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە "یەکێتی هەمو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ هەڵبژاردن" و ئاماژەی بەوەشدا "یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە کە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی و بێگەردییەکەی بدرێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هیواشی خواست هەمو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×