ئەو سزایانەی لەماوەی بایكۆتی كارمەندانی هاتووچۆ بۆ شۆفێران تۆمارکراون، دەسڕدرێنەوە
  2024-03-31       155       


هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،" لە ماوەی بایكۆتی کارمەندانی هاتووچۆ، هەر سزایەک بۆ شۆفێران تۆمار کرابێت دەسڕدرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 31-3-2024 ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"بە مەبەستی سڕینەوەی سەرجەم ئەو سزایانەی لەماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا بۆ شۆفێران تۆمارکراون، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"دڵنیان کە نووسراوەکەیان قبووڵ دەکرێت، بەو پێیەش ئەو سزایانەی لە ماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا تۆمارکراون لەسەر شۆفێران لادەبرێن".

ڕوونیشیكردووەتەوە،"ئەو شۆفێرانەی بەهۆی ماوەی بایکۆتەوە مامەڵەکانیان دواکەوتووە، یان مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەکانیان بەسەرچووە، قەرەبوو دەکرێنەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×