نەوەی نوێ: دوای‌ هیچ لایه‌نێك ناكه‌وین‌و لیستی‌ كاندیده‌كانمان پێشكه‌شی‌ كۆمسیۆن كرد
  2024-03-31       236       

ئۆفیسی هەڵبژاردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ده‌ڵێت، "تاکە هێزین کە ئامادەی هەڵبژاردنین‌و لێی ناترسین.. دوای‌ هیچ لایه‌نێك ناكه‌وین‌و لیستی‌ كاندیده‌كانمان پێشكه‌شی‌ كۆمسیۆن كرد."

ئاوێنه‌: ئۆفیسی هەڵبژاردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "نەوەی نوێ وەک یەکەم هێزی سیاسی لیستی کاندیدانی تەسلیم بەکۆمسیۆن کرد. ئێمە تاکە هێزین کە ئامادەی هەڵبژاردنین و لێی ناترسین و دوای هیچ هێز و لایەنێکی تر ناکەوین."

ده‌شڵێت، "کام هێزیش پێیوایە پاشکۆ نییە، ئەوا با بفەرموێت و لیستەکەی پێشکەش بەکۆمسیۆن بکات، نەک چاوەڕێی پارتی بکەن."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لیستی جوڵانەوەکەیان 100 کاندید لەخۆ دەگرێت، 50 کاندید لەسلێمانی، 30 کاندید لەهەولێر، 14 کاندید لەدهۆک، 6 کاندید لەهەڵه‌بجە.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبو، "نوسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەهەرێمی کوردستان تا کاتژمێر 12 ئەمشەو لەوەرگرتنی لیستی كاندیدی‌ هاوپەیمانی‌و پارتە سیاسییەکان‌و سەربەخۆکان بەردەوام دەبن."
 
جه‌ختیله‌وه‌ش كرده‌وه‌، "ئەمە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیده‌كان." 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×