"ئەمریكا پێویستی بەكوردە، بەڵام هاوڕێی هەمیشەیی نییە"
  2024-04-01       1044       

ئا: ئاوێنە

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی سەبارەت بەدۆستایەتی کوردو ئەمەریکا دەڵێت "ئەمریكا پێویستی بەكوردە، بەڵام هاوڕێی هەمیشەیی نییە".

 

رۆژنامەی (نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەغداد هەموو هەوڵێكی خستووەتە گەڕ بۆ كۆتاییهێنان بەو دەسەڵاتە سنووردارەی هەولێر هەیەتی‌و خوازیارە سەرلەنوێ دەسەلاتی ناوەندی بەتەواوی بەسەر هەرێمی کوردستاندا بڵادەست بکات".

 

رۆژنامەکە دەڵێت "ئێران بەشدارە لەسەركوتكردنی كوردەكان لەعێراق، ئەوانەی نایانەوێت ملكەچی تاران بن‌و بوونێكی دیپلۆماسی و‌ سەربازی سەلامەتیان بۆ واشنتۆن رەخساندووە لەهەرێمی كوردستان، کە تاکە شوێنە لەدەرەوەی کۆمترۆڵی ئێران بێت لەعێراقداو ئەمەش مایەی رق‌و توڕەیی تارانە بەرمبەر بەهەرێکی کوردستان".

 

رۆژنامەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە "سەڕەرای ئەوەی ئەمریكا پێویستی بەكوردەكانە، بەڵام لەهەمانكاتدا هاوڕێی هەمیشیەییان نییە".

 

دەڵێت "واشنتۆن سیستمی بەرگری ئاسمانی نادات بەهەرێمی كوردستان بۆ رێگەگرتن لەمووشەكە عێراقی و ئێرانیەكان، كە ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، هەرچەندە کوردەکان تەنها هێز بوون کە هاوکاری ئەمەریکایان کردووە لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە لەساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا".

 

بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە "كاتێك جەنگی داعش سەریهەڵدا كوردەكان كلیلی شكستی ئەو دوژمنە جیهادیە بوون، بەڵام سوپاسگوزاری ئەمریكا زۆری نەخایاند، ئایا داعش جارێكی تر سەرهەڵدەداتەوە؟ ئاخۆ ئەمریكا جارێكی تر پێویستی بەجەنگاوەرانی كورد دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو تیرۆریستە مەترسیدارانە کە دوژمنی سەرسەختی ئەمەریکان لەناوچەکەدا؟".

 

هەروەها هاتووە "كاتێك مەسرور بارزانی ئەم دواییە لەواشنتۆن بوو، نە بایدن و نە كامالا هاریسی جێگری لەگەڵ كۆنەبووەنەوە، لەكاتێكدا بانگهێشتی سودانیان كردووە لەمانگی نیساندا بۆ دیداری بایدن‌و گرنگییەکی بەرچاوی پێئەدەن".

 

باس لەوەشكراوە "ناوچەی كوردەكان بەكۆمەڵگەیەیەكی رووناكترو كراوەتر دادەنرێت بەراورد بەناوچەكانی دراوسێی، كە بوونەتە پەناگەیەك بۆ كەمینە گەمارۆدراوەكانی تر، لە نمونەی ئێزدییەكان‌و مەسیحییەكان، ئەمە جگە لەوەی لەهەرێمی کوردستاندا كار لەسەر بەهێزكردنی مافی ژنان دەكرێت".

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×