لە بەردەم بنکەکانی پێنج و شەشی بانکی خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی قەرەباڵەغی درووستبووە و بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکەدا تا ئێستا مووچە دابەش نەکراوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی شووباتی مووچهی سێ وهزارهت و خانهنشینی پێشمهرگه دابهش بكرێت، بەڵام بەپێى زانیارییەکان تا کەمێک پێش ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بەسەر خانەنشیناندا دابەشنەکراوە و پێیان وتراوە، بانک پارەی تێدا نییە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا لەبەردەم بنکەکانی پێنج و شەشی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان قەرەباڵغییەکی زۆر درووست بووە، باس لەوە دەکرێت، کە چوون پارە دەهێنن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، ئەمڕۆ (٢ـی نیسانی ٢٠٢٤) مووچەی مانگی شووباتی وەزارەتهكانی کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینى پێشمەرگە، کەسوکارى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى دابەش دەکرێت.
هاوكات هەر ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان و خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی شووبات وەردەگرن