روداوێكی هاتوچۆ لە بەسرە گیانلەدەستدانی لانیكەم شەش خوێندكاری لێكەوتەوە
  2024-04-02       257       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەردەم یەكێك لە قوتابخانە سەرەتاییەكانی شارۆچكەی هارسە لەباكوری بەسرە ئۆتۆمبێلێك ژمارەیەك خوێندكاری شێلا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە روداوەكەدا 6 خوێندكار گیانیان لەدەستداوەو 14ی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: عەمید مقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە قەزای هارسە لە باكوری پارێزگای بەسرە، ژمارەیەك خوێندكاری شێلاون و لە ئەنجامی روداوەكەشدا لانیكەم 6 خوێندكار گیانیان لەدەستداوەو 14 خوێندكاری دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیركراوە. بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كێشە لە ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەدا هەبوەو بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە لە كۆنترۆڵی شۆفێرەكە دەرچوەو روداوەكەش ئێوارەو لە كاتی تەواوبونی دەوامی رەسمی قوتابخانەكەدا بوە.

لەدوای روداوەكە پارێزگاری بەسرە سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگای بەسرە راگەیاندو هاوكات وەزارەتی پەروەردەی عێراق ماتەمینی راگەیاند.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×