حەلبووسی: هێرشەکانی ئێران و گوشاری بەغدا بۆ سەر پارتی پەیوەستە بە یەکترەوە
  2024-04-03       425       

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و گوشارە دارایی و یاساییەکان پەیوەستن بەیەکەوە.

 محەممەد حەلبووسی دەڵێت "نزیکەی ساڵێک زیاترە، کورد بەگشتی و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لەدوای یەکی حکومەتی ناوەند دەبێتەوە، ئەمانە هەمووی بە بەرنامەیە و ڕێککەوت نییە، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی کەڵەکە بووە و ئێستا باجەکەی دەدات، بەشێکی پەیوەستە بە دۆخی هەرێمییەوە، ناکرێت ئێران، هەولێر بۆردوومان بکات و لەناوەندیشەوە بڕیار لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، ئەوە وا لێکدەدرێتەوە کە ئەمە بەرنامە بۆداڕێژراوە و پەیوەستن بەیەکەوە".

سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان حەلبووسی، لایەنە سوننەکان منیان دوور نەخستەوە، بەڵکو ئێران و باڵەکانی لە عێراق لەپشت بڕیاری دوورخستنەوەم بوون، بەشداریکردنم لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەم بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×