دڵشاد شەهاب: رۆژی شەممە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
  2024-04-04       271       

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و چاوی بە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکەوێت.

 ئاوێنە: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و موچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.

 دڵشاد شەهاب وتی، "بەپێی یاسا و وەکو کارەکتەرێکی کاریگەر و بەهێزی کوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسە لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە و تەنگژەکان، نەهێشتنی گرفتە ئابورییەکان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و موچە و نەوت".

 وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە حکومەتی لەسەر دامەزراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە، بەڵام لە راستیدا جێبەجێ نەکران".

دڵشاد شەهاب وتیشی"نێچیرڤان بارزانی مەبەستیەتی نێوانی هەولێر و بەغدا تۆکمە و باش و دۆستانە بێت، بە قسە و لێدوانی میدیایی تێکنەچێت و لە داهاتودا خەڵک باجەکەی بدات و ببێتە هۆکاری دواخستن و خەرج نەکردنی موچەی خەڵکی کوردستان."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×