رونكردنەوەیەك لە پارتی سۆسیال دیموكراتەوە لەبارەی شەڕەكەی گوڵەخانە
  2024-04-05       467       

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی شەڕەكەی شەوی رابردوی گوڵەخانە رایگەیاند، ئەو روداوانە پێچەوانەی خواستی ئێمە بون كە دەرئەنجام بوە هۆی گیانلەدەستدانی "گەنجێكی جوانخاسی سڤیلی بێ چەك" و دەشڵێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی بڵاوکرانەوە ڕەتدەکەینەوەو هەموی زانیاری هەڵەو پێچەوانەو ناڕاستبون.

ئاوێنە: فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هەندێک ڕوداوی نەخوازراو بەئامانجی نانەوەی ئاژاوەو پشێوی و تێکدانی ئارامی ناوچەکە، ڕویاندا کە پێچەوانەی خواست و ویستی حزبمان بوەو دەرئەنجام بوە هۆی شەهیدبونی گەنجێکی جوانخاسی سڤیلی بێچەکی کورد، لەسەر شەقامی سەرەکی هەڵەبجە - سلێمانی و برینداربونی چەند جوانمەردێکی تر."

وتوشیەتی"سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی بڵاوکرانەوە ڕەتدەکەینەوەو هەموی زانیاری هەڵەو پێچەوانەو ناڕاستبون."

ئاماژەی بەوەشداوە"ئێمە لەوچەند ڕۆژەدا هەمو هەوڵێکی خۆماندا کە هێزەئەمنییەکانی ناوچەکە بابەتەکە چارەسەربکەن و ڕێگری لەڕوداوی نەخوازراو بکەن، چونکە ئەمانزانی هەموی بەمەرامی لەکەدارکردن و ناوزڕاندن و پێگەی جەماوەری حزبمان بو."

وتوشیەتی"بەڵام خۆلادانی ئێمە نەبوە هۆی ڕێگری لەڕوداوەکەو بەداخەوە ئەو کارەساتە ڕویداو دەرئەنجامیش ڕاستییەکان و مەرامی گڵاوی پشت ڕوداوەکان دەرکەوتن و تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنەکانی ڕوداوەکەش بەفەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران و بەسزای یاسایی خۆیان دەگەیەنرێن."

 

دەقی رونكردنەوەكە:

 

ڕونکردنەوەو ڕاستکردنەوەیەک بۆ جەماوەری کوردستان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هەندێک ڕوداوی نەخوازراو بەئامانجی نانەوەی ئاژاوەو پشێوی و تێکدانی ئارامی ناوچەکە، ڕویاندا کە پێچەوانەی خواست و ویستی حزبمان بوەو دەرئەنجام بوە هۆی شەهیدبونی گەنجێکی جوانخاسی سڤیلی بێچەکی کورد، لەسەر شەقامی سەرەکی هەڵەبجە - سلێمانی و برینداربونی چەند جوانمەردێکی تر، ئێمە لەحزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنین، کە سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی بڵاوکرانە ڕەتدەکەینەوەو هەموی زانیاری هەڵەو پێچەوانەو ناڕاستبون، ئێمە لەوچەند ڕۆژەدا هەمو هەوڵێکی خۆماندا کە هێزەئەمنییەکانی ناوچەکە بابەتەکە چارەسەربکەن و ڕێگری لەڕوداوی نەخوازراو بکەن، چونکە ئەمانزانی هەموی بەمەرامی لەکەدارکردن و ناوزڕاندن و پێگەی جەماوەری حزبمان بو، بەڵام خۆلادانی ئێمە نەبوە هۆی ڕێگری لەڕوداوەکەو بەداخەوە ئەوکارەساتە ڕویداو دەرئەنجامیش ڕاستییەکان و مەرامی گڵاوی پشت ڕوداوەکان دەرکەوتن و تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنەکانی ڕوداوەکەش بەفەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران و بەسزای یاسایی خۆیان دەگەیەنرێن.

وێڕای غەمباری و پرسەباریمان بۆ لەدەستدانی کاکە دابانی جوانەمەرگ، ڕایدەگەیەنین کە گیانی گەنجان و هاوڵاتییانی مەدەنی و پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان پیرۆزەو لای ئێمە لەهەمو شت گرنگترە.

               د. فەرهاد تۆفیق حسن

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

               5/4/2024

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×