لە هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی بانكەكان دەستپێدەكاتەوە
  2024-04-06       302       

بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی بانكە بازرگانییەكان لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی گشت لقەكانی بانكە بازرگانییەكانی كردوە، دەڵێت، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی، پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی بانكەكان بكرێت بەپێی یاساو رێنماییەكان و بەرواری پلەبەرزكردنەوەكە تاوەكو 1/5/2024 بێت و شایستەی چ پلەیەكن بیاندرێتێ بەمەرجێ رەچاوی مۆڵەتی بێ موچەو سزا بكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەراندا رەچاوی بڕوانامە بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×