داوای گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە دەکرێت
  2024-04-15       136       

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژ بە هۆکاری جیاواز لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و داوادەکەین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەنگەر ئەزوەر، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە پاش دروستبوونی قەیرانی دارایی و داخستنی دەرگای دامەزراندن بە شێوەیەکی نایاسایی، دامەزراندن بە شێوەی دادپەروەرانە وەستا مامۆستایانی وانەبێژ بوونە کۆڵەکەی سەرەکی بەرەوپێشچوونی پەروەردە لە هەرێم، بەشی زۆری ناوەندەکانی خوێندنیان بەڕێوە دەبرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا مامۆستایانی وانەبێژ بە هەموو شێوەیەک پشتگوێ خراون و خزمەتی ساڵانەیان بۆ هەژمارنەکراوە لەبری ئەوەی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربچێت، کەچی لە خزمەت دوورخراونەتەوە کە ئەمە جێگای قبوڵ نییە، پێویستە وەزارەتی پەروەردە بیانگەڕێنێتەوە و بە شێوەی هەمیشەیی یان گرێبەست دایانبمەزرێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×