یاسین خزر ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دوكان، سێ بینا و زه‌وی نایابی رانیه كه به‌هاكه‌یان چه‌ندین ملیۆن دۆلاره دراون به‌كۆمپانیایه‌ك و داواده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم، رونكردنه‌وه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و زه‌ویه نایابانه به‌كۆمپانیاكه بدات".
یاسین خزر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له رانیه رایگه‌یاند، شه‌قامێك كه 12 ساڵ بو ته‌واو نه‌كرابو، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به‌ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی شه‌قامه‌كه كرا، ژماره‌یه‌ك دوكانیش به‌هۆی جێبه‌جێكردنی شه‌قامه‌كه‌وه كه نزیكه‌ی 20-30 دوكان ده‌بێت روخاون، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان زه‌وی نایاب دراوه به‌كۆمپانیای جێبه‌جێكاری شه‌قامه‌كه.
وتیشی، "بینای شاره‌وانی كۆن ره‌نگه به سێ ملیۆن دۆلار به‌هاكه‌ی مه‌زه‌نده بكرێت، ئه‌وی دیكه‌ش بینای ڤێتێرنه‌ریه به ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كی پشت بینای شاره‌وانیش به‌روبه‌ری سێ هه‌زار و 500 مه‌تر و به‌به‌های 10 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت دراوه به‌كۆمپانیای جێبه‌جێكار ته‌نها بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی خاوه‌نی دوكانه روخاوه‌كان بكاته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه ده‌بێت بزانین ئه‌و زه‌وی و موڵكانه چۆن دراون به‌كۆمپانیاكه، شاری رانیه له‌سنوری ئێرانه‌وه‌یه و رۆژانه 100 ملیۆن دۆلار داهاتی گومرگیه‌تی جگه له باج و زه‌ریبه، چۆن ده‌بێت ئه‌و زه‌ویه به‌نرخانه بدرێت به‌و كۆمپانیایه، بۆیه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌زوترینكات بێنه‌سه‌ر هێڵ".
باسی له‌وه‌شكرد، "پارچه زه‌ویه‌كی دیكه كه 450 دۆنمه دراوه به كۆمپانیایه‌ك بۆئه‌وه‌ی بكرێته شوێنی گه‌شتیاری، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت 25%ی روبه‌ری زه‌ویه‌كه بكاته شوێنی نیشته‌جێبون، له‌كاتێكدا ئه‌و زه‌ویه سودی بۆ هه‌مو خه‌ڵكی رانیه هه‌یه و داوا له‌وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ئه‌و زه‌ویه نه‌درێت به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك".
یاسین خزر ده‌شڵێت، "هه‌مو كۆمپانیاكان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن و ئیش نادرێت به‌خه‌ڵكی فه‌قیر، ئێستاش ئێمه بۆمان رون نیه ئه‌و زه‌ویانه به‌چه‌ند دراون به‌كۆمپانیا و ده‌بێت نوێنه‌ری شاره‌وانی و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی موزایه‌ده‌كه ئاماده‌بن".