قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ موچەخۆرانی عێراق پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمیش دەنێردرێت
  2024-04-15       178       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی عێراق پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانى، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 وتى، "هیچ رێککەوتنێک و گفتوگۆیەک بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە، یاسا هەیە و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، "زیاتر لە 10 ساڵە کێشەی موچە هەیە و ئێستە دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی بەیەکجاری چارەسەر بکرێت".

جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان باسى لەوەشکرد، "لەگەڵ موچەخۆرانی بەغدا پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمى کوردستانیش دێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×