پوخته‌ی‌ دیدارو كۆبونه‌وه‌و چالاكییه‌كانی‌ سودانی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه‌
  2024-04-20       340       


نوسینگه‌ی‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پوخته‌ی‌ سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌و چالاكییه‌كانی‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: 14ی‌ ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی‌ ڕه‌سمی‌ گه‌یشته‌ ئه‌مریكاو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

نوسینگه‌ی‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پوخته‌ی‌ سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌و چالاكییه‌كانی‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌:


■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن
■ كۆبونه‌وه‌ لەوەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن
■ سەردانی بارەگای پێنتاگۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین
■ پێشوازیکردن لەسەرۆک وەزیرانی چیک، پیتەر فیالا
■ پێشوازیکردن لەوەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس
■ پێشوازیکردن لەجێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، والی ئادێیمۆ
■ سپۆنسەرکردنی واژۆکردنی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبواری وزە، ئابووری، پەرەپێدانی کەرتی نەوت‌و پیشەسازی دەرمان
■ پێشوازیکردن لەژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەپارتەکانی کۆماریی و دیموکرات
■ پێشوازیکردن لەسەرۆکی دیموکراتەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سێس مۆڵتن
■ پێشوازیکردن لەسیناتۆری ئەمریکا تیم کەین سیناتۆری دیموکراتەکان
■ پێشوازیکردن لەسیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام
■ پێشوازیکردن لەژمارەیەک باڵیۆزی پێشوی ئەمریکا کە لەعێراق خزمەتیان کردووە.
■ پێشوازیکردن لەسەرۆکی ئەنجومەنی گەنمی ئەمریکا ڤینس پیتەرسۆن
■ پێشوازیکردن لەشاندێک لەبانکی جەی پی مۆرگان
■ پێشوازیکردن لەسەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای وزەی جی ئێی ڤێرنۆڤا، سکۆت سترازیک
■ پێشوازیکردن لەشاندێک لەکۆمپانیای ئەمریکی ستێلار ئینێرجی
■ پێشوازیکردن لەشاندێک لەکۆمپانیای ئەمریکی جەنەراڵ داینامیکس
■ وەرگرتنی شاندێک لەکۆمپانیای ئەمریکی (بەیکەر هیوز)
■ پێشوازیکردن لەشاندێک لەکۆمپانیای لۆکهید مارتن کە بەرپرسیارە لەدروستکردنی فڕۆکەی F16.
■ پێشوازیکردن لەسەرۆکی کۆمپانیای ئەمریکی (هانوێڵ)، کێن وێست
■ پێشوازیکردن لەسەرۆکی کۆمپانیای KBR Sustainable Technology Solutions، جی ئیبراهیم، ​​لە شاری هیوستن
■ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی تایبەتمەند لەبواری نەوت و گاز لەشاری هیوستن لە وۆرکشۆپێکدا کۆبوونەوە
■ کۆبونەوەیەک لەگەڵ گروپێکی نوخبەی بازرگانانی عێراقی لەویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا
■ پێشوازیکردن لەشاندێک لەپەیمانگای بەیکەر بۆ توێژینەوەو توێژینەوەی وزە لەشاری هیوستن
■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندەکانی توێژینەوەی تایبەتمەند لەعێراق و ناوچەکە لەواشنتۆن
■ گفتوگۆ لەدامەزراوەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی لەواشنتۆن دی سی
■ سیمیناری گفتوگۆ لەزانکۆی جۆنز هۆپکینز لەواشنتۆن
■ کۆبونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لەکۆمەڵگای عێراقی لەواشنتۆن دی سی
■ دیدارێک لەگەڵ ڕه‌وه‌ندی‌ عێراقی لەشاری هیوستنی ئەمریکی
■ دیداری ڕه‌وه‌ندی‌ عێراقی لەکۆڕبەندی ئیسلامی لەویلایەتی میشیگان
■ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لەڕه‌وه‌ندی‌ عێراقی لەسەنتەری کلدانی عێراقی لەویلایەتی میشیگان
■ شوێنەوارێک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی سۆمەری (2900-3000 ساڵ پێش زایین) لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک وەرگیرایی‌وە.
■ پێشوازیکردن لەبنەماڵەی کایلا مۆلەر هاوڵاتی ئەمریکی کە لەساڵی 2013 لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە لەشاری حەلەبی سوریا ڕفێندراو لەساڵی 2025 كوژرا.
■ کۆبونەوەیەک لەگەڵ نوێنەران و پەیامنێرانی ژمارەیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی لەواشنتۆن
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ سی ئێن ئێن
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی
■ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ
■ چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی PBS ئەمریکی
■ سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لەواشنتۆن‌و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارمەندەکانی


 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×