2019-11-12   2222     
په‌یه‌ده وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی به‌شدار ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه، كه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "روسیا الیوم" وتبوی "پەیەدە سیخوری ئەمەریکان"، پەیەدە دەڵێت "ئه‌سه‌د وانه‌ی ته‌واو له‌جه‌نگی سووریا فێر نه‌بوه‌و لێدوانه‌كانی جگه له‌گرژی‌و لێكترازانی زیاتری خه‌ڵكی سوریا هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێت".
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، حزبه كوردییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه په‌یه‌ده له سه‌ره‌تای ساڵی 2011ـه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سووریا زیاتر داوای چاره‌سه‌ری سووری – سووری كردووه و پشتی به بنه‌ماكانی زمانی دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌ستووه ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "له رابردوودا و ئێستاش هه‌میشه له دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بووین، جا چ ده‌ستوه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه یانیش نێوده‌وڵه‌تی بێت".
به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، "حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و هه‌میشه له چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتی راده‌كات، به‌مه‌ش سووریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی هێزه تیرۆریستییه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویست بوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا خاك و گه‌له‌كه‌ی له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بپارێزێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی گه‌لی سووریا به‌یه‌كه‌وه بلكێنێت، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و له‌كاتێكدا ئێمه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بووینه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان هه‌ڵوێستی كه‌سانی ته‌ماشاكار بوو. پێویست بوو حكوومه‌تی سووریا میداڵیای شه‌ره‌فی به هه‌موو ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هێزه سیاسییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ببه‌خشێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه به‌رامبه‌ر به نه‌یاران تۆماریانكرد".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیشده‌كاته‌وه، "خوێنی كوڕان و كچانی كورد، عه‌ره‌ب، سریان، ئاشووری و توركمان تێكه‌ڵ به خاك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی نوێی سووریا بهێنێته ئاراوه. به‌ڵام ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین و رژێمی سووریا ئه‌و هێزانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه زۆرترین هه‌ستی نیشتیمانی و ئینتیمایان بۆ دیموكراتیه‌ت هه‌یه".
په‌یه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "به‌شار ئه‌سه‌د له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیا الیوم" ئه‌و وتاره شۆڤێنیانه‌ی به‌كار هێناوه، كه سووریای به‌م رۆژه گه‌یاند و خزمه‌ت به یه‌كێتی سووریا ناكات، خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه و به ته‌واوی خزمه‌تی نه‌یارانی سووریا ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ركیدایه و درزی ئه‌و گرژی و لێكترازانه فراوانتر ده‌كات كه له ئارادایه، ئه‌و زمانه تۆمه‌تئامێزه سووریای وێران كرد و رێز و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌كه‌دار كرد".