قوباد تاڵه‌بانی: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە
  2019-11-13       917       
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ''زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە''.

ئاوێنه‌: له‌ نوسینێكدا له‌ لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند ''نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ''لەماوەی داھاتودا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆژنامەنوسان رێک دەخەم بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنانە کە دواھەمینیان دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان)ە''.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مرۆ لەقەزای کەلار  ڕۆژنامەنوس ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ لەسەر شکاتێکی کۆن دەستبەسەر کراو دادگای کەلار کەفالەتەکەی هەڵوەشاندەوەو بریاریدا بە تەوقیفکردنی ناوبراو تا رۆژی دوشەمە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×