لەسەر سکڵای کچێکی ٢٠ ساڵان سێ تۆمەتبار له‌ سلێمانی دەستگیرکران
  2019-12-11       1075       
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵەوە، پۆلیسی سلێمانی سی تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەیان کردبوو.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١-١٢-٢٠١٩ رایگەیاند، ''دوای ئەوەی سكاڵاكار (ڕ ، ر ، ح ) لەدایكبووی ١٩٩٩، ڕەگەز مێ‌، سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردوو سكاڵای لەدژی سێ‌ كەس تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لێكردووە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەبەرامبەر پێنەدانی بڕێك پارە''.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردە و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن''.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران (أ ، ه ، م لەدایكیوی ٢٠٠١- م (، ه ، م) لەدایكبوی ٢٠٠٢و (أ ، س ، ف) لەدایكبوی ٢٠٠٢بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×