تۆمەتبارێك لەسلێمانی دەستگیركرا كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتییەك سەندبو
  2019-02-22       894       
وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لەلایەن تۆمەتبارەكەوە بەزەبری چەك لەو هاوڵاتییە سەندراوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلی لە هاوڵاتییەك سەندبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی لە رۆژی 19ی ئەم مانگە هاوڵاتییەك لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سكاڵای لەدژی كەسێك تۆماركرد كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلەكەی بردبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا لەڕۆژی ٢١ی٢ی٢٠١٩ تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×