بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای ورمێ ده‌هه‌ژێنێت
  2020-02-23       521       
كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.7 پارێزگای ورمی و چه‌ند شارێكی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌هه‌ژێنێت و تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌عات 9:22 خوله‌ك به‌ كاتی ئێران و سه‌عات 8 و 52 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.7 پارێزگای ورمێی له‌ ئێران هه‌ژاندووه‌.

به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ له‌شاره‌كانی ته‌ورێز و ده‌وروبه‌ریشی هه‌ست پێكراوه‌.

هاوكات حكومەتی توركیاش ئاشكرایكرد كە بومەلەرزەیەك ناوچەكانی شاری وان و سەرای گرتۆتەوە كە دەكاتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكرد كە بومەلەرزەكەی توركیا بە دووری 28 كیلمەتر بووە لە باشووری رۆژهەڵاتی سەرای.

تا ئێستا حكومەتی توركیا و ئێران لە بارەی ئەو بومەلەرزە و زیانەكانی هیچیان بڵاو نەكردۆتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×