یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه‌
  2019-06-16       1094       

وته‌بێژی یه‌كێتی له‌وه‌ڵامی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری پرسی كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە.

ئاوێنه‌: مەحمود محەمەد، وته‌بێژی پارتی، ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، رایگه‌یاند"ھەمو بابەتەكان لێك جیاكراونەتەوەو دانانی پارێزگار پەیوەندی بە پێكھێنانی حكومەتەوە نییە، ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ شارەكە لەدەست مەسعود بارزانی و كۆسرەت ره‌سوڵ دەبێت."

له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا له‌تیف شێخ عومه‌ر، وتەبێژی یەكێتی به‌ میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند"ئەگەر لەڕوی ئالیەتی جێبەجێكردنەوە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پرۆسەی دانانی پارێزگاری كەركوك بە دو ئالیەتی جیاواز بن، بەڵام ئەوەی هاوبەشە و كۆیاندەكاتەوە بەپێی ئەو رێككەوتنە  سیاسییە كە ئەو دو پرۆسەیە هاوتەریبی یەك دەبن."



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×