پارتی‌و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەر کێبڕكێیانە
  2022-07-05       1820       

ئا: ئاوێنە

 

خاڵی ناکۆکی سەرەکی نێوان پارتی و یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمارە، بافڵ تاڵەبانی بەرهەم ساڵح ناگۆڕێت و بارزانیش ڕێبەر ئەحمەدی کردوە بەمەرج.

 

رۆژنامەی الشرق الاوسط لە ژمارەی ئەمرۆیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، بارزانی وەكو گەرەنتییەك بۆ دانوستانەكان، وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ کاندیدەکەی ڕێبەر ئەحمەد، كردووە بە مەرج بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی.

 

رۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نێوخۆی یەکێتی و پارتی رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، پارتی مەرجی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەوەیە، بەر لە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێدراوەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەت، كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تێپەڕێندرێت. 

 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجەكەی مەسعود بارزانی وەكو بەربەستێكە لەبەردەم ئەو دانوستانەی كە چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە بەخێرایی ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی تاوەكو جەژنی قوربان‌ و كۆتایی ئەم  هەفتەیە بگاتە رێككەوتن، ئەوانەی لەناو ماكینەی دانوستانی چوارچێوەی هەماهەنگیدان دەڵێن، سوربوونی پارتی لەسەر ئەم مەرجە دەبێتە هۆی داڕمانی دانوستانەكان. 

 

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگیی بە هەردوو حزبە كوردییەكە (پارتی‌و یەكێتی) راگەیاندووە، ئەگەر لەناو خۆیاندا لەسەر كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەنە رێككەوتن، ئەوا چوارچێوەی هەماهەنگیی دەنگ بەكاندیدەكەی یەكێتی دەدات. 

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەکردووە، ناچارنین سازش لە پۆستی سەرۆك كۆمار بكەین‌و هەرگیز لەسەر ئەمە دانوستان ناكەین، بەتایبەتیش كە دۆخی سیاسی ئێستا توانای سەرخستنی كاندیدەكەمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار (بەرهەم ساڵح) پێدەدات، لەسەر دۆسیەكانی تر لەگەڵ پارتی دانوستان دەكەین. 

 

رۆژنامەکە ئەوەشی وتووە، پارتی هەست بە ئارامی ناكات لەو شێوازەی كە چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ دانوستان لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار پێی پێبەستووە، تاكە شتێك كە یەكێتی بۆ پارتی بكات لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ئەوەیە كاندیدەكەی بۆ پۆستەكە بگۆڕێت نەك پۆستەكە بدات بە پارتی.

 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×