رێزان جاوید بەهاوبەشی لەلایەن ئیتیلاعات‌و میتەوە تیرۆر كرا
  2022-08-13       2025       

ئا: ئاوێنە

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، رۆژی پێنجشەممە 20ی ئاب رایگەیاند، رێزان جاوید یەکێک لەفەرماندەکانی پژاک، لەشاری قامسلو "بە هاوکاریی هەردو دەزگای هەواڵگری ئێران‌و تورکیا، ئیتیلاعات‌و میت" تیرۆر کراوە.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات كە "رێزان جاوید"، ئەندامی دامەزرێنەری كۆدار لەئەنجامی ئاڵۆگۆڕی هەواڵگریی دەوڵەتانی ئێران و توركیادا لەقامیشلۆ كراوەتە ئامانج‌و تیرۆر كراوە.

 

شەهید رێزان جاوید رۆژی ٦ی ئاب لەلایەن فڕۆكەی بێفرۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیاوە لەگەڕەكی سەناعەی قامیشلۆ، كرایە ئامانج‌و لەئەنجامی هێرشەكەدا تیرۆر كرا.

 

دەزگای هەواڵگری تورکیا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی تیرۆر کردنی ئەو فەرماندە کوردە، ڕایگەیاند کە یوسف مەحمود ڕەبانی ناسراو بە"رێزان جاوید" لە "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت" لەشاری قامیشلۆ کوژراوە.

 

بەگوێرەی میتی تورکی، هێرشەکە بۆ سەر ڕەبانی "دوای پێگەیشتنی زانیاری سەبارەت بەبوونی رێزان جاوید" لە سوریا رویداوە، کە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم زانیارییە لەلایەن ئیتیلاعاتی ئێرانەوە دراوە بەمیتی تورکیاو ئەوەی ئاشكرا كردوە كە رێزان جاوید لەئەنجامی ئاڵۆگۆڕی هەواڵگری‌و ئیستخباراتی هەردو دەوڵەتی ئێران‌و توركیادا تیرۆر كراوە.

 

دەزگای میت تا ئێستا وردەکاری لەبارەی سەرچاوەکانی زانیاری پەیوەست بە بوونی ڕەبانی لە سوریا نەخستووەتەڕو، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری تورکیا یوسف رەبانی لەژێر ناوی "رێزان جاوید" کاری کردوە، یەکێک بووە لەفەرماندەکانی پژاک‌و لەدایکبووی شاری مەهابادی ئێرانە، کە لەساڵی ٢٠١٠ەوە لەو پارتەدا چالاکە.

 

پژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، یەکێکە لەو گروپە چەکدارە کوردانەی کە دژایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات‌و لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران‌و دەوڵەتی تورکیاوە خراوەتە لیستی "گروپە تیرۆریستییەکانەوە".

 

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە میانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر کردنی یوسف رەبانی، ئۆتۆمبێلەكەی لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیاوە كراوەتە ئامانج‌و لانیكەم چوار كەس كوژراون‌و دو كەسیش بریندار بون.

 

وەزارەتی ناوخۆی خۆسەری رۆژئاواو باكوری سوریا لەراگەیەندراوێكی فەرمیدا كە "یوسف رەبانی، ناسراو بەرێزان جاوید، هاوسەرۆكی پێشووی كۆدار بەسەردان‌و وەكو میوانێك هاتوەتە رۆژئاوای كوردستان‌و لەهێرشێكی نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیركەری توركدا لەقامیشلۆ تیرۆركرا".

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژێك دوای هێرشەكەی سەر قامیشلۆو تیرۆر کردنی رێزان جاوید، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، پەیوەندی بەوەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغلووە کرد، ئەمەش بەبڕوای چاودێران ئاستی هاوكاریەكانی دوولایەن لەدژی كورد دەردەخات.

 

رێزان جاوید، لەساڵی ١٩٧٩ لەساری مەهاباد لەدایکبوە، نەوەی سلێمانی موعینی‌و خوشکەزای سیامەندی موعینییە، لەساڵی ٢٠٠٣ جوەتە ریزی گەریلاکانی پەکەکەوەو یەکێک بوە لەدامەزرینەرانی پژاک‌و ساڵی ٢٠١٣ وەک نوێنەری پژاک بەشداری ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەبێت لەھەولێرو لەساڵی ٢٠٢٠ەوە دەچیتە رۆژئاوای کوردستان.

 

رێزان جاوید، جگە لەزمانی کوردی – هەردو شێوەزاری سۆرانی‌و بادینی – فارسی‌و تورکیشی بەباشی زانیوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×