میدیاکانی ئێران ستایشی هێرشەکەی سەر سەلمان روشدی دەکەن: "هەزاران ئافەرین لەو پیاوەی ملی دوژمنێکی خوای بڕی"
  2022-08-13       1590       

ئا: ئاوێنە

 

لانیکەم سێ رۆژنامەی ئێران ئاهەنگیان گێڕا بەبۆنەی هێرشکردنە سەر نوسەری ناوداری جیهان سەلمان روشدی، کە ڕۆژی هەیینی لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵەوە چەقۆی لێدرا پێش ئەوەی دەست بەکۆنفرانسێک بکات کە بڕیار بوو لەویلایەتی نیویۆرک پێشکەشی بکات.

 

رۆژنامەی كەیهان نوسیویەتی "هەزاران ئافەرین سەد بارەکەڵا دەبێت ئەو دەستە ماچ باران بکرێت.. پیرۆزبایی و ئافەرین لەو پیاوە ئازایە كە هێرشی كردە سەر سەلمان ڕوشدی مورتەدو خراپەكار، كە بەچەقۆ ملی دوژمنی خودای بڕی".

https://www.infobae.com/new-resizer/fNI1IMmW1YkYMbkfegfsYn-Z4b8=/992x1488/filters:format(webp):quality(85)/cloudfront-us-east-1.images.arcpublishing.com/infobae/LLU2ABAAEJDTNBXXDOXS2R7D3I.jpg

ئەم رۆژنامەیە رۆژنامەیەکی نزیک لەئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

 

رۆژنامەیەکی دیکەی توندڕەو بە ناوی "وەتەن ئیمرۆز"یش خۆشحاڵی بەرامبەر بەهێرشکردنە سەر سەلمان روشدی دەربڕی، لەلاپەڕەی یەکەمی خۆیدا بەمانشێتێکی گەورە نوسیویەتی "چەقۆیەک لەملی سەلمان ڕوشدی: نوسەری لادەر لەنیویۆرک هێرشی کرایە سەر".

ڕۆژنامەی "خۆراسان"یش بەمانشێتێکی گەورە نوسێویەتی لەلاپەڕەی یەکەمی خۆیدا نوسیویەتی "شەیتان لەسەر ڕێگای دۆزەخ".

ئەمە لەکتێکدایە زۆربەی ناوەندە سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و کەسایەتییە دیارەکانی دنیا ناڕەزایی‌ خۆیان بەرامبەر بەم کارەو هاوخەمی بۆ سەلمان روشدی دەربڕیوە.

 

ئەندرۆ وایلی، پارێزەرەکەی سەلمان روشدی لەپەیامێکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند "روشدی ئێستا بەهۆی هەناسەدانی دەستکردەوە لەژیاندایەو توانای قسە کردنی نییە".

 

راشیگەیاند "هیچ هەواڵێکی خۆش لەئارادا نییە، بە ئەگەرێکی زۆر سەلمان روسدی چاوێکی لەدەستدەدات‌و دەمارەکانی مل‌و قۆڵی بڕاوە، جگەری بەچەقۆ بڕاوەو زیانێکی زۆری پێگەیشتووە".

 

هاوکات پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک ئاشکرای کرد کە سەلمان روشدی لەنەخۆشخانەی ئێر لەویلایەتی پێنسیلڤانیا خەوێندراوەو شەش کاتژمێر لەژوری نەشتەرگەریدا بوە.

 

 پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات کە "هێرشبەرەکە دەستگیر کراوە، پیاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵەو موسڵمانەو بەڕەگەز لوبنانییە بەناوی هادی مەتەرو دانیشتووی شاری نیوجرسییە، تا ئێستا هۆکاری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردوە، کە کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی هەیینی بەکاتی ناوخۆی نیویۆرک ڕوویدا، کاتێک روشدی ئامادەکاری دەکرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا.

 

روشدی کە نوسەرێکی بەریتانی بەرەچەڵەک موسوڵمانی هندییە، لەساڵی 1989وە ڕووبەڕووی فەتوای کوشتن بوەتەوە، کاتێک ئایەتوڵڵا خومەینی لەئێران فەتوایەکی دەرکردو بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئایەتەکانی شەیتانی" بەکوفر لەقەڵەم دا، چونکە بەشێک لەموسڵمانان نوسەرەکەیان بەکوفرو گاڵتەکردن بەئیسلام تۆمەتبار دەکرد. ئەم کتێبە زنجیرەیەک ناڕەزایەتی لەسەرانسەری بەریتانیاو وڵاتانی ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا هێنا کە هەزاران موسڵمان ئامادەی بون‌و کتێبەکەیان سوتاند.

 

حکومەت‌و ناوەندە جیاجیاکانی ئێران خەڵاتی ٣ ملیۆن دۆلاریان دانابوو بۆ هەر كەسێك بتوانێت كۆتایی بە ژیانی رووشدی بهێنێت. لەسایەی ئەم دۆخەدا روشدی زیاتر لە ١٠ساڵ بەشاراوەیی ژیانی بەسەربردو حکومەتی بەریتانیا نوسەری خستە ژێر چاودێری‌و پاراستنی پۆلیسەوە.

 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×