ژینا، ژیانی ژنانی ئێران بۆ هەمیشە دەگۆڕێت
  2022-09-25       1599       

ئا: ئاوێنە

 

گیان لەدەستدانی ژینا (مەهسا) بەو شێوە تراژیدییە، سەرتاسەری ئێرانی هەژاندوە، پێدەچێت کوشتنی ژینا ژیانی ژنانی ئێران بۆ هەمیشە بگۆڕێت‌.

 

لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ڕۆژنامەی ئەمریکی "یو ئێس تودەی" لەزاری چەند ئێرانناسێکی ئاگادارەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ناڕەزایەتییەکان لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بۆ هەمیشە مافی ژنانی ئێرانی گۆڕیوە.

 

"یو ئێس تودەی" لەڕاپۆرتەدا هەڵوێستی ژمارەیەکی زۆر لەژنانی ئێران بۆ سوتاندنی باڵاپۆش‌و بڕینی قژیان لەکاتی ناڕەزایەتی سەرتاسەری وڵاتدا تاوتوێ کراو،. بە وتەی تارا سپێهەریفەر، لێکۆڵەری باڵا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئێران لەساڵانی ڕابردودا چەندین شەپۆلی ناڕەزایەتی سەریهەڵداوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان لەدژی مردنی ژینا تایبەتن، ئەو دەڵێت "هەرچەندە سوتاندنی باڵاپۆش لەئێراندا بێ وێنە نییە، بەڵام ئەمجارەیان چڕی‌و ڕادەی ئەنجامدانی خاڵی وەرچەرخانێکی بەرچاوە لەخەباتی ژنانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و شێوازی قسەکردنی سەبارەت بەحیجاب بۆ هەمیشە گۆڕیوە".

 

تارا سپێهەریفەر خاڵێکی دیکەی بەرچاوو بێ وێنە لەخۆپێشاندانەکانی ئێستادا بەشداریی بەربڵاوی پیاوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەگیان لەدەستدانی ژنێک، بەداکۆکی لەمافی ژنانی ئێرانی ناودەبات.

 

فیروزە کاشانی ثابت، مامۆستای مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی پێنسیلڤانیا ئاماژە بەمێژوی دورو درێژی ئێران دەکات لەسەپاندنی حیجاب بەسەر ژناندا، دوای هاتنە سەرکاری خومەینی لەئەنجامی شۆڕشی ١٩٧٩دا، بە بڕوای ئەم مامۆستای زانکۆیە، "بەدبەختانە مومارەسەکردنی دەسەڵات بەتایبەتی لەسەر ژنان بۆتە جۆرێک لەنیشاندانی دەسەڵات". ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەخواستی بەشێک لەژنانی ئێران بۆ پۆشینی حیجاب، دەڵێ "کاتی ئەوە هاتووە کە ژنان بژاردەی هەڵبژاردنی جۆری جلوبەرگیان پێ بدرێت و ناچار نەکرێن بەپۆشینی حیجاب".

 

هەروەها تارا سپێهەریفەر پێیوایە حیجابی ئیجباری لەپۆشینی جلوبەرگ واوەترەو کاریگەری لەسەر هەمو لایەنەکانی ژیانی ژن هەیە، لەوانەش خوێندن‌و دامەزراندن‌و بەشداریکردنیان لەپرسە کۆمەڵایەتییەکان.

 

هاوکات سدیقەی وسومقی توێژەری شەریعەت‌و ئیسلامناس پێیوایە "ژنان لەم ساتەوەختەدا بەگەروییەکی مێژویدا تێدەپەڕن"و ئاماژە بەوە دەکات کە "بەهێزترین بەربەست لەبەرامبەر گۆڕینی پێگەی ژنان لەکۆمەڵگا ئیسلامیەکاندا بەربەستی شەریعەت‌و فیهقه".

 

ئەو دەڵێت "پایە سەرەکییەکەی فیقهی ئیسلامی جیاکارییە بەرامبەر بەژنان و کۆنترۆڵکردنیەتی لەلایەن پیاوانەوە، پایەیەک کە لابردنی بەشێوەیەکی سروشتی دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی بناغەی فیقهی ئیسلامی. فەتوای دەگمەنی هەندێک لە فەقیهی هاوچەرخ لەبەرژەوەندی ژنان بەمانای قبوڵکردنی یەکسانی ژنان و داننان بە سەربەخۆیی ئەوان نییە. ژنانی ئێران زیاتر لە سەد ساڵە خەبات دەکەن و باجی ئازادی دەدەن".

 

دەشڵێت "ژنان لەئێستادا نەک تەنیا لەدیاریکردنی چارەنووسی ئێران و سیستمی سیاسی کۆماری ئیسلامیدا، بەڵکو لەدیاریکردنی چارەنوسی ئێران و سیستمی سیاسیی کۆماری ئیسلامی‌و لەدیاریکردنی چارەنووسی فیقهی ئیسلامی و شەریعەتیشدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان دەبێت، هەر بۆیە گۆڕانی ئەم دۆخەی ئەمڕۆی ئێران، گۆڕانکاریی ریشەیی‌و گرنگی دیکەی لێدەکەوێتەوە کە کاریگەریی لەسەر پێگەی ژنان لەکۆمەڵگا ئیسلامییەکانی دیکەدا دەبێت".

خۆپیشاندەرانی ژن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوژرانی مێهسا ئەمینی قژیان بڕیوە

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×