"دژە تیرۆری كوردستان" وێنەی داواكراوێكی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە
  2019-07-18       1849       
وێنەی تۆمەتبارەكە كە 18/7/2019 لەلایەن راگەیاندنی دژە تیرۆری كوردستان-ەوە بڵاوكراوەتەوە

دژە تیرۆری كوردستان، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەك سەبارەت بە هێرشەكەی دوێنێی نێو رێستورانتەكەی هەولێر كە تێیدا دیپلۆماتكارێكی تورك و دو هاوڵاتی هەرێم كوژران، وێنەی داواكراوێكیشی بڵاوكردۆتەوەو داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە، ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكان بكاتەوە. 

ئاوێنە: ئەمشەو(پێنجشەممە)، لاپەڕەی رەسمی "دژە تیرۆری كوردستان" لەفەیسبوك ئاگادارییەكی بەناوی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، سەبارەت بە هێرشەكەی دوێنێی هەولێر بڵاوكردەوە.

لەئاگادارییەكەدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، هاتوە" لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى روداوه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مموز، كه‌ بوه‌ هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه."

وتوشیەتی"ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وێنه‌كه‌‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ناوی (مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دايكبوى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كر(ئامەد)ە له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌."

دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەئاگادارییەكەدا داوایان لە هاوڵاتیان كردوە هەر زانیارییەكایان دەربارەی ئەو كەسە هەیە بەزوترین كات ئاگاداریان بكەنەوە.

دەقی ئاگادارییەكە...

ئاگادارييه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ئاگادارى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى روداوه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌موز، كه‌ بوه‌ هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.

ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وێنه‌كه‌‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوى مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دايكبوى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌. 

‌داوا له‌ هاوڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره،‌ به‌زوترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×