سوڵتان لەنێوان فاشیزم‌و دیموکراسیدا

لوقمان مصطفی صالح
  2020-07-03   
ئەوەی لەئێستادا لەتورکیادا دەگوزەرێت، دەسەڵات‌و کردەوەکانی حکومەتی سولتان ئوردوغان ریێک لەهەڵویستەکانی پینوشە، هیتلر، خورخە رافایل ویدلا، محمد سوهارتو، سەدام، فرانکوو موسولینی دەچێت.  بەڕوونی دیارەو هەستی پێ دەکرێت کە ئەو ووڵاتە سەرتاپا بووە بە سەربازگەیەکی گەورەو عەسکەرتاریەت باڵادەستە،  تۆتالیتاریەت بەشێوەیەک باڵی بەسەر تورکیادا کێشاوە فاشیزمی شەرمەزار کردووە.! 

ئەوتا فاشیزمی خودی دەوڵەتەکەی ئۆردۆغان و حیزبەکەی کە(ئاکەپە)یە ڕابەرایەتی دەکات، زۆر بێشەرمانە شانازی بەرەفتارەکانی فاشیزمەوە دەکات.هەروەک دەزانرێ ئایدۆلۆژیای فاشیزم { بریتیە لە گشتگەرایی، واتە پارتێکی سیاسی دیاریکراو لە ووڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەکانی ووڵات، فەزایەکی تایبەت یان ڕێکخراویکی سەربەخۆ نابینرێت {ئەم دەسەڵاتە بە هەموو مانایەک لەگەڵ نەیارەکانی هەنگاوەکانی فاشیزم پیادە دەکات، هەر لە کوشت وبڕوو بگرە تادەگاتە دەست درێژی بۆسەر ژن ومناڵی نەیارەکانی،زیندانەکانی تورکیا گەواهی ئەوەدەدەن، کە لێوان لێوە لە بەندکراوانی کوردو گوڵەنیەکان و ئەوانەی سیاسەتی ئۆردۆغانیان پێ قەبوڵ نیە، ئۆردۆغان و داروو دەستەکەی بەهەمووشێوەیەک بۆمانەوەی دەسەڵاتە تۆتالیتاریەکەی دەست لەهیچ ناپارێزێ، هەر رۆژەی پەلاماری پارچەیەکی کوردستاندەدات، چاچنۆکیەکەیان گەیشتۆتە ئاستێک تەنانەت پەلاماری دەوڵەتانی دەوروبەریشیان دەدەن،بە هەموو لایەکدا پەلەقاژەدەکات،خۆیان گووتەنی بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات دەست دەخەنە نێو دەستی شەیتانیشەوە،وەکردیشیان داعش لە باەشی ئەوان پەروەردەبوو. 

ئەوەی لە ئێستادا لە تورکیا دەگوزەرێت ڕێک درێژە پێدەری ڕەفتارفاشیەکانی ئەتا تورکی باوکیانە کە دژ بە کورد و ئەرمەن لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامیانداوە، کورد گوتەنی گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە. بەرنامەو سیسەتی تورکیا بە ئاشکرا دیارە فریودەرانەیە  بەتایبەت کە باس لە مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەن،ئەوش تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی کەسانی ساویلکەی ناخۆ و لە گەڵ راکێشانی سەرنجی رای گشتی دەرەوەیە.

خۆ دیارە ئەم سوڵتانە... گاڵتەجاری بە دیموکراسی و مافی مرۆڤ دیێت، هەر لەدوای كودەتا سەرنەكەوتووەكەی تەموزی ٢٠١٦، پەرلەمانی توركیا دوای یەك مانگ و لە ١٤ی ئابی ٢٠١٦ ەوە خوێن بەرچاوی گرت وەک ئەوەی بڵێی کورد هەوڵی کودەتای دابێت،کەوتە پیلانگێڕی دژی کوردان هەڵسا بە دانانی (پرۆژە یاسای قەیوم) کەلە دەستوری توركیاشدا لە ماددەی 334 دا یاسای (قەیوم) رێكخراوە، وەک ئاگادارین کوردانی باکور بە هەڵبژاردن چەندین شاری گەورەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥ بردەوە،کەچی سوڵتان  بەپێی یاسای قەیوم  هەڵسا بە بەپیلانگێری دژی هەڵبژێرراوی راستەقینەی خەڵک بە بیانووی ئەوەی ئەو سەرۆك شارەوانییانەی پشتگیرییان لە "رێكخستنە تیرۆریستییەكان" كردووە، دەسەڵات بە وەزارەتی ناوخۆ دراوە سەرۆك شارەوانییەكان لەكار دووربخاتەوە و لە شوێنەكەی ئەوان كەسی دیكە، كە لەلایەن دەوڵەتەوە دەستنیشانكراوە دادەمەزرێنرێت.

 قەیوم دەستەواژەیەکە بەو کەسانە دەووترێت یاخود ئەو كەسانەیە كە حكومەتی توركیا لە دەرەوەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی شارەوانیەكان دایاندەنێت ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆكە هەڵبژێردراوەكان تۆمەتبار دەكات بە پشتگیری لە" رێكخستنە تیرۆریستییەكان" كە دەوڵەتی توركیا لێرەدامەبەستی کوردە بەتایبەت پەكەكە.

یاسای قەیوم دەتوانێت بە ئاسانی بەبیانوی تیرۆرەوە سەرۆك شارەوانیەكان بگۆڕێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەرییدا لە شاری (یۆزگات)رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ لەبارەی شارەوانییەكانی باكوری كوردستانەوە وتی: "ئەو توانایەی دەوڵەت دەیخاتە بەردەستتان، ئێوە رەوانەی قەندیلی دەكەن، ئێوە دەڵێن (قسەکانی ئاراستەی هەدەپەکرد)ئەو شارەوانییانەی كە لە رێگای قەیوم زەوتكراون و جارێكی دیكە دەیانبەینەوە، ئەگەر هاوڵاتیانم دەرفەت بە بردنەوەتان بدەن، ئەوا ئێمەش یەكسەر بەبێ چاوەڕوانی جارێكی دیكە قەیوم دادەنێینەوە. کەواتە دیموکراسیەت و بنەماسەرەکیەکانی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتەکەی سوڵتان ئەردۆغان نەک بوونی نیە بگرە لە ژێرپێی خستوون،ئەمەیە دیموکراسیەکەی سوڵتان ئەردۆغان.!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×