ڕۆژاڤا وەك هێڵی سووری نەتەوەی كورد؛ پەیامێكە بۆ جیهان

لوقمان مصطفی صالح
  2026-01-29   

لە قۆناغێكی هەستیاردا لە دۆخی سیاسی ناوچەکە و جیهاندا، نەتەوەی كورد جارێكی تر هەڵوێستێكی ڕوون و یەكگرتووی خۆی پیشانی دۆست و دوژمن دا. لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە ئێستاشەوە كوردان لە هەموو بەشەكانی كوردستان و لەناوەو لە دەرەوەی وڵات، بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هاتونەتە سەرشەقام بۆ پشتگیری ڕۆژاوای كوردستان و بۆ ڕەتكردنەوەی هێرش و مەترسیی تیرۆریستانەی داگیركاری بەشێكی زیندوی كوردستان.

ئەم خۆپیشاندانە گشتییانە، كە لە زۆر وڵات و شار بەردەوامە و بێ‌ماندوویی بەڕێوەدەچن،تەنها هەڵوێستێكی هەستیار نییە، بەڵكو پەیامێكی سیاسی و نێودەوڵەتییە كە ئاراستەی لایەنە زلهێزەكانی جیهان دەكرێت. پەیامەكە ڕوونە: ڕۆژاڤا، وەك بەشێكی گرنگ لە سەر نەخشەی كوردستان، نابێت ببێتە قوربانی یارییە سیاسی و هێرشە تیرۆریستییەكان.

ڕۆژاڤا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بە هێزی خۆی و بە هاوكاری هێزە دیموكراتییەكان، ڕۆڵێكی بنچینەیی و گەورەی هەبوو لە شكست پێهێنانی تیرۆریزم، بە تایبەتی داعش. ئەم ناوچەیە نه‌ك تەنها بەرگری لە خۆی كردووە، بەڵكو بەرگری لە ئاسایشی ناوچەكە و جیهانیش كردووە. لەو ڕووانگەیەوە، هێرش كردن لەسەر ڕۆژاڤا، هێرشە لەسەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.

ئەم هێرش و پەلامارە دوژمنكارانەی حكومەتی توركیا و چەتە و هێزەكانی ئەحمد شەرع ئاشكرایە بۆ سڕینەوە و نەمانی گەلی كوردە لەسەر خاك و ووڵاتی خۆی،ئەوان بە شێوەیەكی ڕوون و بەردەوام، هێرش و سزای نا مرۆڤانەیان دەرحەق بە خەڵكی سڤیل بێ جیاوازی تەمەن و چەك بەدەست بە شێوەیەکی دڕندانە كەوتونەتە كوشت و بڕی خەڵكی بێتاوان. ئەم هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانە، نه‌ك تەنها دژ بە كوردانە، بەڵكو دژ بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەشە.

یەكڕیزی ئێستای كوردان نیشانەی ئەوەیە كە كاتێك مەترسیەك گشتی بێت، نەتەوەی كورد دەتوانێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵا كۆبێتەوە و جیاوازییە سیاسی و حزبییەكان بخاتە لاوە. ئەم كۆدەنگییە هێزێكی سیاسییە كە دەتوانێت كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بڕیارە نێودەوڵەتییەكان هەبێت، ئەگەر بە شێوەیەكی بەردەوام و ڕێكخراو بەردەوام بكرێت.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، پێویستە دەوڵەتە هێزدارەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەڵوێستێكی ڕوون و بەرپرسیارانە بگرنەبەر. پشتگیری ڕۆژاڤا تەنها پشتگیری ناوچەیەك نییە، بەڵكو پشتگیری پرنسیپەكانی دژ بە تیرۆریزم، پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و پارێزگاری لە ئاشتیی ناوچەیی و جیهانییە.

لە كۆتاییدا، ئەو دەنگە یەكگرتووەی كە لە سەرشەقامەكانی جیهان بەرز بووە، پەیامێكی ڕوونی هەیە: كوردان ناچار نابن بە سەیركردنی كوشتن و هێرش لەسەر خوشك و براكانیان لە ڕۆژاڤا، چونكە ڕۆژاڤا هێڵی سووری نەتەوەی كوردە و بەرگری لەو ناوچەیە، بەرگرییە لە ئاشتی و سەقامگیری جیهانی

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×