هەولێر بە ئاڵایەكی گوماناوی ناسنامەی خۆی ناگۆڕێت

لوقمان مصطفی صالح
  2026-09-07   

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دیمەنێک لەسەر قەڵای مێژوویی هەولێر بڵاو بووەتەوە؛ کچێکی تورکمان بە ئاڵایەكی گوماناوی حیزبێکی سیاسی و بە جل‌وبەرگی نەریتی، بانگەشەی ئەوە دەکات کە «هەولێر شارێكی تورکمانییە».

ئەمە تەنها دەربڕینی بۆچوونێکی کەسی نییە، بەڵکو ئەگەر بە مەبەستی سیاسی و ناسنامەسازییەوە بکرێت، پرسیارێکی گەورەتر دروست دەکات: ئایا هەولێر دەکرێت بە ئاڵا و درووشمی حیزبی، ناسنامەی مێژوویی خۆی لەدەست بدات؟

وەڵامەکە ڕوونە: نەخێر.. كوردمافی كەمینەی تورکمانەکان بۆ پاراستنی زمان، کەلتور و ناسنامەکەیان ڕەت ناکاتەوە؛ تورکمانەکان وەك كەمینەیەك بەشێکن لە کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان و مافیانە بە ئازادی ژیان و دەربڕینی ناسنامەکەیان هەبێت.

بەڵام جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لەنێوان پاراستنی ناسنامەی پێکهاتەیەکی كەمینە و گۆڕینی ناسنامەی شارێک..!!

هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و قەڵای هەولێر یەکێکە لە گرنگترین نیشانە مێژووییەکانی ئەم شارە. ئەو مێژووە نەك بە هەڵگرتنی ئاڵای حیزبێک، یان بە ڤیدیۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی، ناگۆڕدرێت..بەڵكو بە ئاغاكانیشیان ناگۆڕێت كە لە ئێستادا دەست لە پشتیان دەدەن و شانازیان پێوەدەكەن.!!

ئەگەر ئەم کردارە تەنها هەڵسوکەوتێکی تاکەکەس بێت، دەکرێت وەک بۆچوونێکی کەسی سەیری بکرێت. بەڵام ئەگەر پشت ئەم نمایشە پڕۆژەیەکی سیاسی هەبێت بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی ساختە و دواتر بنیاتنانی داواکارییە سیاسییەکان لەسەر ئەو ناسنامەیە، ئەوا پێویستە بە جدی وەڵامیێكی دەم شكێنی بدرێتەوە.

چونکە ئەوەی ئەمڕۆ بە ئاڵا دەست پێدەکات، دەتوانێت سبەی ببێتە بانگەشەی سیاسی.

هەولێر خانەخوێی هەموو پێکهاتەکانیەتی، بەڵام ئەمە بە هیچ کەسێک مۆڵەت نادات مێژووی شارەکە بە درووشمی بێ بنە بگۆڕێت.

هەولێریەكان بەوان و بە ئاغاكانیشیان دەڵێن هەولێر شوێنی تاقیکردنەوەی پڕۆژە سیاسییەکانتان نییە؛ ئەگەر بەڵگەی مێژووییتان هەیە، بیخەنە بەردەم خەڵک، ئەگەر نییە، ئەوە بەكچە مۆدێلێك و بە ئاڵایەكی گوماناوی و دروشمی ساختە مێژوو دروست مەکەن با لەوە زیاتر ڕسوانەبن.»

چونکە مێژوو بە درووشم نانووسرێتەوەو ناسنامەی پایتەختی هەرێمی كوردستان بە نمایشێکی سیاسی لەكەدارنابێت.

وەك چۆن ئاڵای حیزبی بەڵگەی مێژوو نییە؛ درووشم بەڵگەی جوگرافیا نییە؛ حیزبیش مافی نووسینەوەی مێژوو بە ئارەزووی خۆی نییە.

هەولێر هەولێرە؛ پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە مێژووی کۆنی ئەم خاک و نەتەوەیە.

ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە، نەك درووشمێکی سیاسی دەست لە پشتدراوی ئاڕاستەكراو.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×