سەیرە ڕێویەکانی قەمچوغەش باسی 400 ملیارەکە دەکەن !

جەنگی شێخ حسێن
  2020-06-14     933
وەک  باس کراوە ڕیویەک ھەبووە لە گوندی قەمچوغەی نزیک دووکان شەوانە مریشک و جوچکەی خاوەن ماڵەکەی خواردووە و بە ڕۆژیش خۆی ھەڵواسیوە لەگەڵ کەوڵە ڕێویەکانی ماڵی خاوەن مریشک و جوچکەکان !

باسی ئەم 400 ملیارەش وام دێتە بەرچاو خەڵکێکی زۆر ھەیە لایەنگری ھەندێ حیزبە لەکاتێک دا خودی حیزبەکەی ئەوان وەزارەت و مسئولیەتی بالایان ھەیە لەو حکومەتەدا بەلام لە حیزبەکەی خۆی ناپرسێت کوا 400 ملیارەکە !

ئەندام پەرلەمانی ھەندێ حیزبی موعارەزەش  ھەیە ئەوە دووەم جاریانە بوونەتەوە ئەندام پەرلەمان ھەم  لەپەرلەمانی عێراق و ھەم لە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوانیش باسی 400 ملیارەکە دەکەن لەکاتێک دا لووتکەی ناعەدالەتی ئەم ولاتە لە زۆری مووچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمان دایە بە بەراورد بە فەرمانبەر و مامۆستایەکی داماوی ئەم ولاتە !

یان لەوەش سەیرتر ئەوەیە بازرگان ھەیە بەسەدان ملیار دیناری خەڵکی خواردووە و بەسەدان ملیار دیناری حکوومەتیش قەرزدراوە کە پارەکەی حکوومەتیش کە لایەتی ھەر لەسەر بوودجەی ئەممیللەتە داماوەیە ئەویش سواری شەپۆلی 400 ملیارەکە بووە  !

لێپرسینەوە لە داھات و سامانی ئەم ولاتە مافی ھەموو تاکێکە بەلام کەسانێک خۆیان و حیزبەکانیان بەشێک بن لەم نا عەدالەتیەی کە لەم ولاتەدا ھەیە حەق نیە خۆیان ھەڵواسن و سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵک بن !

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×