راپۆرتێكی چاودێری دارایی دەربارەی كارە نایاساییەكانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی

بەرهەم ئەحمەد
  2020-07-12     1550

بە پێی راپۆتێکی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بە نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی ژمارە ١٤٢ لە ٢٦/٢/٢٠١٥ راپۆرتی دەستەکەمان لەسەر چاپکردنی کۆبونی ژمارە (٢١، ٢٢)ن تایبەت بە نەوت لەم بەرێوەبەرایەتیە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوەو لە ساڵی ٢٠١٣ دا و لە سەر بریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بریار دراوە بە دابەشکرنی نەوت بە کۆبونی ژمارە (١٧)، بێ بەرامبەر بە سەر ھاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ھەر بە پێی راپۆرتەکەی چاودێری و دارایی بڕی ٣١٥٣١٥٣١٤ دینار (سێ سەدو پانزە ملیۆن و سێ سەدو پانزە ھەزار و سێ سەدو چواردە دینار)، مەوجوداتی ئەم بەرێوەبەرایەتییە کەمی کردوەو ھەروەھا بری ٥٦٢٧٧٨٦٠٧٥٠ دینار (پەنجاو شەش ملیارو دوو سەدو حەفتاو حەوت ملیۆن و ھەشت سەدو شەست ھەزار و حەوت سەدو پەنجا دینار)، خەرجكراوە بۆ ھەرسێ کۆمپانیای گواستنەوەی سوتەمەنی (مارس، جبل الاسود، وادی الوادی)، بە پێی ئەو گرێبەستەی کە رێکخراوە لە نێوان پارێزگاری سلێمانی وەک لایەنی یەکەم و ھەرسێ کۆمپانیای کە ئاماژەی بۆ کراوە وەک لایەنی دووەم بۆ ساڵانی (٢٠٠٨ تا ٢٠١٤)، وەک لەم خشتەیەی خوارەوە رونیدەکەینەوە:

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە نەبوونی تۆمارگەی(مراقبە المستندات)، بۆ تۆمارکردنی پسوڵەکانی خەرج و پارە وەرگرتن لە لایەن لێپسراوی گەنجینەوە، ھەرچەندە ساڵانی پێشوو داوای راگرتنی تۆمارگەی ناوبراومان کردوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە ئەمەش ھۆکارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ کەمتەرخەمی بەرپرس لە (بەشی ژمێۆیاری و گەنجینە) دەردەخات و چاودێری دارایی داواش دەکات کە ئاگاداری ھەردوو بەشی (ژمێریاری و گەنجینە) بکرێتەوە بۆ راگرتنی تۆمارگەی ناوبراو.

چاودێری دارایی ئاماژەشی بەوەکردوە کە  لە ئەنجامی وردبینی لیستەکانی جەردی مەوجوداتی جێگیری ئەم بەرێوەبەرایەتیە بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوتووە ھەرچەندە جەردی فعلی ئەنجامدراوە لە ٣١/١٢/٢٠١٣، بەڵام ئەنجامی ئەو جەردە یەکنەخراوەو بەراورد نەکراوە بە تۆمارگەکان بۆ دەست نیشانکردنی (زیاد و کەم)، بە پێچەوانەی برگەی ٧ بەشی یەکەم لە رێنمایی وەزارەتی ھەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ژمارە(٢٣٩٧٥) لە ١٧/١٢/٢٠٠٧ کە تێدا ھاتووە" پێویستە لە سەر وەزارەتەکان لیژنەی تایبەت پێک بھێنن لە سەر ئاستی دیوانی وەزارەت و فەرمانگەو دامەزراوەکان بۆ جەردکردنی مەوجوداتی جێگیرو ئەرکی سەرەکی ئەو لیژنانە بەراوردی لیستی جەردی تۆمارکراو لە تۆمارگەی تایبەت بە مەوجوداتی جێگیر دەبێت و دیاریکردنی جیاوازی بەکەم و زیاد و دانانی چارەسەری گونجاو".

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی باسی لەوەشکردوە کە سەرەرای ئەوەی کە ئەم بەرێوەبەرایەتییە خاوەنی پانتایەکی فراوانی زەوییە بە پێی ئەو سورەت قەیدانەی لە بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەیە، بەڵام لە ماوەی ساڵی ٢٠١٠ تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ بری ٧٦٨٤٨٠٠٠٠ (حەوت سەدو شەست و ھەشت ملیۆن و چوار سەدو ھەشتا ھەزار دینار)، خەرجکراوە بۆ کرێ مانگانەی ئەم بەرێوەبەرایەتییە وەک لەم خشتەیەی خوارەوەدا رونکراوەتەوە:

ھەر بە پێی راپۆرتەکەی چاودیچری دارایی بە پێی ھەردوو پەیوەست نامەی ئیمزا کراو لە نێوان ئەم بەرێوەبەرایەتیە وەک لایەنی یەکەم و چاپخانەی ژیان وەک لایەنی دووەم بۆ چاپکردنی کۆبونی نەوتی ژمارە (١٩ و٢٠) و (٢١ و ٢٢)، دەرکەوتووە کە پەنجاو سێ ئامێری (عد و فرز ز فحس) لە لایەن چاپخانەوە دابینکراوە بۆ (عد و فرز ز فحس)ی کۆبۆنەکان بەڵام ھیچ لەو ئامێرانە تۆمار نەکراوە لە لایەن بەشی ژمێریاری وەک مەوجوداتی جێگیرو وەرگرتنی رێژەی سوان بۆیان لە بەرواری بەکارھێنانیەوە بە پاساوی ئەوەی نرخی ئامێرەکان نازانن.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە پاڵاوگەی بازیان لە ناوچەی بازیان لە سەر زەوی ژمارە (١/ کەرتی/ ٢٦) باریکە، کە روبەرەکەی ١٢٨ دۆنم و ٢٢  ئولک دروستکراوە کە موڵکیەتی دەگەرێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان لە سلێمانی، کە دەبوو ئەم زەوییە لە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری تۆمار بکرایە و دواتر (تخێیێ)، بکرایە بۆ بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان لە سلێمانی بە پێی نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٤٦٣٧) لە ٢١/٧/٢٠٠٨ تێدا ھاتووە" تۆمارنەکردنی ھیچ موڵکێک بە ناوی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لە وەزارەتی شارەوانی و ئەوقاف ئەوانی تر ھەمووی بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەکرێت بە شێوەی (تخێیێ دون تملیک)، بۆ مەبەستەکانی وەزارەتەکان تۆمار دەکرێت.

چاودێری دارایی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە پرۆژەی دروستکردنی کۆگای سوتەمەنی عەربەت بە قەبارەی ٤٠٠٠٠٠٠٠ لیتر(چل ملیۆن لیتر) کە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە لایەن پارێزگای سلێمانیەوە جێ بەجێ کراوە لە بەرواری ١٢/٣/٢٠٠٩ تەواو بووەو بری تێچونی ١٤٢٣٧٧٧٥٠٠٠ دینار (چواردە ملیارو دوو سەدوو سی و حەوت ملیۆن و حەوت سەدو حەفتاو پێنج ھەزار دینار)، ئەوەی جێگەی سەرەنجە تا بەرواری کاری دەستەکەمان لە ٥/٢/٢٠١٥ لە تۆمارگەی مەوجوداتی ئەم بەرێوەبەرایەتییە تۆمار نەکراوە کە ئەمەش بە پێچەوانەی خاڵی (٢) لە فەرمانی وەزارەتی ھەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ژمارە ٩٦٣٣ لە ٧/٥/٢٠٠٩.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئاماژەیشی بۆ ئەوەکروە کە ھەرچەندە لە ھاوسەنگی گشتی(المیزانیە العامە)ی لە بەرواری ٣١/١٢/٢٠١٣ بری ٣٨١٢٦٣٩٣ دینار (سی و ھەشت ملیۆن و سەدو بیست و شەش ھەزارو سێ سەدو نەوەدو سێ دینار)، لە ژمێرەی (١٣٥٤/ مخزن المخلفات والمستھلکات) دەرکەوتووە، بەڵام ئەم بەرێوەبەرایەتیە گەنجینەی تایبەت بە کەل و پەلی لە کار کەوتووی نیە، چونکە وەک دەرکەوت ئەو کەل و پەلانە لە شوێنی جیا جیادا لە گۆرەپانی عەمباری سوتەمەنی عەربەت پارێزراون.

چاودێری دارایی ئەوەشی خستۆتە روو کە بری ئەم پارانە لەم خشتەیەدا ھاتوون بە پێچەوانەی سروشتی ژمێرەکان دەرکەوتون وە بریتی یە لە وەرگرتنی پارە لە مەمیلەکان، بەڵام سوتەمەنیەکان لە کاتی خۆیدا (تجھیز) نەکراوە بۆیان بۆیە ساڵانە لە ھاوسەنگەی گشتیدا دەردەکەوێت:

ھەر لە راپۆرتەکەی چاودێری داراییدا ھاتووە" بری ١٠١٨٩٦٤١٠ دینار(سەدو یەک ملیۆن و ھەشت سەدو نەوەدو شەش ھەزارو چوار سەدو دە دینار)، بە پێچەوانەی سروشتی خۆی لە ژمێرەی(٢٦١١/ مجھزون قگاع الاشتراکی)، بە مدین دەرکەوتووە ئەو برە پارەیەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو سوتەمەنیانەی کە دراوە بە پەروەدەکان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بە بێ بەرامبەر کە دەبوو لە کاتی خۆیدا لە سەر ژمێرەی (سلع و خدمات مجانیە/ ٣٨٣٧)، تۆمار بکرایە بەرامبەر(ێافی مبیعات).

چاودێری دارایی ئاماژەیشی بەوەداوە کە کە بری ٢٧٩٢٧٥٥٠٤٤ دینار(دوو ملیارو حەوت سەدو نەوەدو دوو ملیۆن و حەوت سەدو پەنجاو پێنج ھەزارو چل و چوار دینار)، لە ژمێرەی (٢٦٣١/وامدەرەکانی ناو دەزگا) دەرکەوتووە کە بریتیە لە پێشینەی ھاوسەری فەرمانبەرانی دەزگای پێشو و ھەندێک وێستگەی سوتەمەنی، ھیچ شیکاریەکی ئەو ژمێرەمان بەردەست نەکەوت تا ئێستا پاکتاو نەکراوەو وەرنەگیراوەتەوە".

راپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە بری ٣٦٤٠٠٦٤٣٠٢١ دینار(سی و شەش ملیارو چوار سەد ملیۆن و شەش سەدو چل و سێ ھەزارو بیست و یەک دینار) لە ژمێرەی(٢٦٨/ دائنو توزیع الارباح)دەرکەوتووە بریتیە لە بەشە قازانجی وەزارەتی دارایی ئابوری کە نەنێردراوە بۆیان لە کاتێکدا لە حسابی (١٨٣/ نقدیە لدی المێاریف)، لە ٣١/١٢/٢٠١٣ ئەم بەرێوەبەرایەتیە بری ٥٩١١٦٠٨٥٢٢٧ دینار(پەنجاو نۆ ملیارو سەدو شانزە ملیۆن و ھەشتاو پێنج ھەزارو دووسەدو بیست و حەوت دینار) وەک رەسیدی نەقدی دەرکەوتووە.
ە مستند سەرفی ژمارە (٤٠٢) لە ٤/١١/ ٢٠١٣ بری ١٤٩٧٢٤٠٠٠ دینار (سەدو چل و نۆ ملیۆن و حەوت سەدو بیست و چوار ھەزار دینار)، خەرجکراوە لە سەر ژمێرەی (٢٦٨/دائنو التوزیع الارباح) بۆ فەرمانبەرانی ئەم بەرێوەبەرایەتیە بە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (١٦٨٦٨) لە ١٩/٩/٢٠١٣ لە قازانجی ساڵی ٢٠١٢ ئەم تێبینیەمان لە سەر خەرجکردنی ئەم برە پارەیە ھەیە:

یەکەم/ ھەرچەندە سیستمێک نەبوو بۆ دابەشکردنی قازانجەکە بری ٢٠١٦٠٠٠ دینار (دوو ملیۆن و شانزە ھەزار دینار) لەو قازانجە خەرجکراوە بۆ ئەم فەرمانبەرانەی لەم خشتەیەی خوارەوە ناوەکانیان ھاتووە کە تەنسیب کراون بۆ فەرمانگەو رێکخراوەکان لە شاری کەرکوک کە ئەمەش پێچەوانەی سادەترین مەرجەکانی دابەشکردنی قازانجەکە دەبێت کە دەبێت فەرمانبەر بە فعلی بەشدار بوو بێت لە کاروچالاکی فەرمانگەکەدا وە رۆڵی ھەبوبێت لە بەدەست ھێنانی قازانج:

 

ھەر راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئەوەش خراوەتە روو کە لە ئەنجامی وردبینی لیستی موچەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە دەرکەوت ھەندێک ئەندازیار کە گەراونەتەوە بۆ شاری کەرکوک و مووچەییان لە بودجەی ئەم بەریچوەبەرایەتیەیە دەرماڵەی ترسناکی بە رێژەی (٢٠%) و دەرماڵەی پێگەی جوگرافە بە رێژەی (٥٠%) بۆیان خەرجدەکرێت بێ ئەوەی بە فعلی کار بۆ ئەم بەرێوەبەرایەتیە بکەن، لە سەر داوای دەستەکەمان بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە نوسراویان ژمارە(٣٦٢) لە ١٤/١/٢٠١٥ ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کرد بۆ وەرگرتنی رەزامەندیان بەڵام تا کۆتایی کاری دەستەکەمان لە ٥/٢/٢٠١٥ وەڵام ئەو نوسراوە نەدرایەوە.

ھەر بە پێ راپۆرتەکەی چاودێری دارایی زۆربەی خەرجی و ئیفادی ئەم بەرێوەبەرایەتیە مۆری ھاتوی لە سەر نەبوەو ھەروەھا لە ئەنجامی بەراوردکردنی بودجەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ ئەو خەرجیە فیعلیانەی کە ئەنجامدراون دەرکەوت ھەندێک ژمێری لە بودجەی راستێنراو زۆر پارەیان بۆ تەرخانکراوەو خەرجییەکی کەمی لە سەردراوە، ئەمەش ئەبێتە ھۆی قەبەبونی بودجەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئەوەش خراوەتە روو کە لەم بەرێوەبەرایەتیە چوار پلەی وەزیفی بە ناونیشانی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری جێبەجێ کار کە ناگونجێ لەگەڵ میلاکی ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە بەر ئەوە بەرزترین ئاستی ناونیشانیان بریتی یە لە ناونیشانی بەرێوەبەری پێشکەوتوو، لە کاتێکدا (ی. بەرێوەبەری گشتی) پێویستە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بێت.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ دۆسیەی فەرمانبەران و بروانامەکانیان بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ژمارە (٢١) لە ٦/٥/٢٠١٢ بریاردراوە بە پێداچونەوەو وردبینی گشت بروانامەی فەرمانبەرانی ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە ماوەی (٣٠) رۆژدا دواتر ئەم بەرێوەبەرایەتیە بە فەرمانی کارگێری ژمارە (١٧١٩) لە ١٠/٧/٢٠١٢ واتە دوای دوو مانگ و پێنج رۆژ لایەنە پەیوەندی دارەکانی ئاگادار کردۆتەوە بە مەبەستی راستاندنی بروانامەکان، بەڵام لە کۆی گشتی (١٩) بروانامەی فەرمانبەر تەنھا دوو فەرمانبەر وەڵامی داواکانیان گەراوەتەوە.

لە بەشێکی تری دۆسیەی فەرمانبەراندان ھاتووە" بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ژمارە (١١٠١٠) لە ١٤/٩/٢٠١٤ بریاری سرکردن(تجمید)، دەرچوە بۆ فەرمانبەر (ج،ع،ا)، بە ناونیشانی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی، لە کارەکەی دور خراوەتەوە بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرەنجە تجمید کردن سزایەکە لە نێو حیزبەکاندا بەکاردێت لە بەر ئەوە نابراو فەرمانبەرە لە دام و دەزگانی حوکومەتدا پێویست بوو بە پێی برگەو مادەکانی یاسای (انڤباگ موڤفی الدولە)، ژمارە ١٤ ی ساڵی ١٩٩١ ی ھەموار کراو مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا بکرێت.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەخانکراوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ناو شارو دەرەوەی شارو ناوچە شاخاوییەکان و تێدا ھاتووە پارەی نەوتی دابەشکراو لە لایەن ھەردوو ھاوڵاتی (ب،ع) کە نوێنەری خاوەن تەنکەرەکانی ناو شارەو (د،ک،م) وەک نوێنەری تەنکەرەکانی دەرەوەی شار کۆدەکرێنەوە وە (ایداع) دەکرێت لە ژمێرەی بانکی ئەم بەرێوەبەرایەتیە، ئەوەی جێگەی سەرەنجە ھیچ گرێبەستێک نیە لە نێوان ئەو دوو ھاوڵاتیەو ئەم بەرێوەبەرایەتیە بۆ ماڵەکردن بەو داھاتەوە لە ھەمان کاتدا پارەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لایان دەمێنێتەوە و دواتر (ایداع) دەکرێت ئەمەش جێگەی گومانی دەستەکەمانە کە ئەو پارەیە مامەڵەی پێبکرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ چاپکردنی کۆبونی نەوتی ژمارە (١٩،٢٠) ئەم پرۆژەیە بریتیە لە چاپکردنی کۆبونی نەوتی سلێمانی بە ھێندەی (٤٢٩٧٩٤) کۆبون بۆ ١٣ بنکەی ناو شاری سلێمانی تەواوی قەزاو ناحیەکان و گوندەکان بە نرخی(٢٩٥٠) دینار بۆ ھەر کۆبونێک کە بە پێی گرێبەستێک رێکخراوە لە نێوان ئەم بەرێوەبەرایەتیەو کۆمپانیای ژیان لە بەرواری ٣/٦/٢٠١٣ چاودێری دارایی ئەم تێبینیانەی ھەیە لە سەری:

یەکەم/ سەرجەم کاری بانگەوازو کردنەوەو شیکردنەوەی تەندەرەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی چاپەمەنیەکان / سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئەنجامدراوە وە لە کۆتاییدا لیژنەی شیکردنەوە بریاری داوە کە بۆ چاپخانەی ژیان دەربچێت بە نرخی (٢٩٥٠ دینار)، ئەوەی تیبینی کرا لەم پرۆسەیەدا چاپخانەی ژیان سێ نرخی پێشکەشکردوە بە بری (٣٢٥٠،٣٤٧٠،٣٦٢٠) دینار، کە ئەمەش کارێکی گونجاوەو دەرفەت زیاتر دەدات بە کۆمپانیا بە بردنەوە.

دووەم/ لە لایەن لیژنەی شیکردنەوەی کارەکە ئیحالە کراوە بۆ چاپخانەی ژیان بە بری (٢٩٥٠ دینار) تەنھا دوو ھەزارو نۆ سەدو پەنجا دینار، ئەوەی جێگەی سەرەنجە ئەم نرخە لەو نرخانە نییە کە چاپخانەی ژیان پێشکەشی کردوە.

سێیەم/ لە کۆنوسی لیژنەی شیکردنەوەدا ھاتووە ھەرچەندە کۆمپانیای (پرۆمات) کەمترین نرخی لێداوە بە بری (٨٢٥دینار)، بەڵام لە بەر ئەوەی کە لە دەرەوەی ھەرێم چاپی دەکات نایدرێتێ بەڵکو دەدرێت بە چاپخانەی ژیان بە نرخی()٢٩٥٠ دینار، واتە دوو قات زیاترە لە کۆمپانیای (پرۆمات) لە کاتێکدا مەرجی چاپکردن لە ناوەوەی ھەرێم لە تەندەرەکەدا نییە.

چوارەم/ بە پێ خاڵی دوو لە گرێبەستەکە دەبێت کێشی ئارتی ھەر کۆبونێک (٢٥٠ غرام) بێت و وە کێشی ئارتی بەرگەکەی (٣٠٠ غرام) بێت، ئەوەی جێگەی سەرەنجە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری وەرگیراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشی وەرەقەکان لە (٢٠٠ غرام) بۆ (١٦٠ غرام)، بە نوسراویان ژمارە (١٢٩٩٤) لە ١٨/٨/٢٠١٣ بە مەرجێک چاپخانەی ژیان (٣٠) دانە ئامێری بچوک و (٥) ئامێری گەورەی تایبەت بە (عد و فرز) دابین بکات.

پێنجەم/ بە پێ گرێبەست دەبوو دوای (٤٥) رۆژ لە واژوو کردنی وەجبەی یەکەم لە کۆبونەکان بگاتە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی، بەڵام بە پێ مستند ادخال مەخزەنی ژمارە (٦٦٣) لە ٢١/٨/٢٠١٣ وەجبەی یەکەم گەیشتوە بە بری (٩٢٩٤) کۆبون، واتە (٣٥) رۆژ دواکەوتووە کە دەبوو بە پێ گرێبەست ٣٥٠٠٠٠٠٠ دینار(سی و پێنج ملیۆن) دیناری لێ وەربگیرایە وەک سزای دواکەوتن بۆ ئەو (٣٥) رۆژە.

شەشەم/ نەبونی لیژنەی وەرگرتن دوای تەواو بوونی کارەکە، بەڵکو تەنھا لە لایەن گەنجینەوە وەرگیراوە، لە کاتێکدا پێویست بوو لیژنەیەک پێکبھێنرایە بە نوێنەرایەتی بەرێوەبەرایەتی چاپەمەنیەکان کە پسپۆر بوون وە ئەو لایەنەش بووە بە بانگەوازی بۆ پرۆژەکە کردوەو مەرجەکانی دەست نیشانکردوە بە مەبەستی وەرگرتنی بە پێ مەرجی داواکراو لە تەندەرەکەدا.

خاڵێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی باس لە ئەنجامی بەدواداچون بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی بە ھەموو جۆرەکانیەوە لە عەمبارەکانی عەرەبەت بۆ وێستگەی حکومی و ئەھلیەکان بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوت ھەردوو کۆمپانیای (جمال محمد ئەمین، مەردۆخ) کە بە پێ گرێبەست ئەو ئەرکەیان کەوتۆتە ئەستۆ ئەو تەنکەرانەی کە بەکاریان ھێناوە بۆ گواستنەوەی بەنزین ھەمان ئەو تەنکەرانەن کە گازیان گواستۆتەوە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە بەنزین بەکاردێنن.

ھەر لە راپۆرتەکەی چاودێری داراییدا ئەوەش خراوەتە روو کە ئەم بەرێوەبەرایەتیە پاڵپشت بەو نوسراوانەی کە لە لایەن پارێزگای سلێمانیەوە ئاراستەیان کراوە ھەستاون بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە کرێبەستی بەڵێندەرایەتیان ھەیە لەگەڵ فەرمانگەکانی سنورەکەدا، پاش بەدواداچونی دەستەکەمان دەرکەوت ئەو دابەشکردنە بە شێوەیەکی گشتی پێچەوانەی گرێبەستی واژوکراوی نێوان خاوەن کارو(لایەنە حکومیەکان) و بەڵێندەری پرۆژەکان کە لە برگەیەکی (ێریح)، لە گرێبەستی تەواوی پرۆژەکاندا ھاتووە"دابینکردنی سەرجەم ئامێرو کەرەستەو پێداویستیەکانی تری وەک تەنکەرو سوتەمەنی (گازو بەنزین)، یان رۆن و کەل و پەلی یەدەگ و ھەروەھا ھێزی کار لە سەر لایەنی دووەمەکە پێویستە ژمارەیەکی پێویستی تەنکەر یان شۆفێری یەدەگ ھەبێت بۆ بەرەو روبونەوەی ئەو ھۆیانەی کە دەبێتە ھۆی دواکەوتنی ئەنجامدانی پرۆژەکە، دەستەکەمان ئەم تێبینانەی ھەبوو لە سەری:

یەکەم/ ئەو سوتەمەنیانەی کە دراوە بە بەڵێندەران بە نرخی فەرمی پاڵپشت بووە بەو دەسەڵاتانەی کە بە بریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (٧٥٧٨) لە ٦/٧/٢٠١٠ دراوە بە پارێزگاکان ئەوەی جێگەی سەرەنجە ھیچ برگەیەک لەو نوسراوە نییە ئاماژە بکات بە دەسەڵاتی پارێزگار بۆ ئەو مەبەستە.

دووەم/ جگە لە بەڵێندەرانەی گرێبەستیان لەگەڵ دام و دەزگا حکومیەکاندا ھەیە، بە ھەمان میکانزمی خاڵی پێشو سوتەمەنی دابینکراوە بۆ خاوەن پرۆژەکانی کەرتی تایبەت و وەبەرھێنان وەک دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ لە ناو شاری سلێمانی و (کوشتارگەی قەرەگۆڵ) بە بێ بوونی ھیچ گرێبەستێک یاخود مەرجێک لە لایەن پارێزگاوە.

سێیەم/ لە بەر زۆری ئەو برە گازەی کە لە سەر نوسراوەکانی پارێزگای سلێمانی دەدرێن بە کۆمپانیاو بەڵێندەران بە نرخی فەرمی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان لە سلێمانی بە نوسراویان (٣٠٠٨) لە ٨/١٠/٢٠١٣ داوایان لە پارێزگای سلێمانی کردوە کە چیتر نوسراویان ئاراستە نەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.

چوارەم/ لە ئەنجامی زۆری ئەو برە سوتەمەنیانەی کە دەدرێت بە کۆمپانیاکان، داواکاری گشتی بە نوسراویان ژمارە (٣٢) لە ١٩/١١/٢٠١٣ کە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی کردوەو وێنەیەکی دراوە بە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان لە سلێمانی داوای رونکردنەوەی کردوەو راگرتنی ئەو پرۆسەیە، بەڵام پارێزگاری سلێمانی بە نوسراویان ژمارە(٢٤٠٢٤) لە ٤/٩/٢٠١٣ ئاگاداری داواکاری گشتی کردوە کە دابینکردنی گاز بۆ ئەو کۆمپانیانە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگادایە.

پێنجەم/ لە ئەنجامی بەراوردکردن لە نێوان نرخی فەرمی گازو نرخی بازار بۆ گاز کە دابینکراوە بۆ کۆمپانیاو بەڵێندەران بۆ ساڵانی(٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣)، دەرکەوت جیاوازیەکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو دوو نرخە کە وەک قازانج دەگەرێتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایانە.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی لە عەمبارەکانی (بێجی، کەرکوک، بەغداد) بۆ عەمبارە گۆیژەی پێشوو، عەربەت کە تێدا ئاماژە دراوە بەوەی کە ساڵانە گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی لە عەمبارەکانی(بێجی، کەرکوک، بەغداد) بۆ عەمبارەکانی (گۆیژەی پێشوو، عەربەت) کە لە لایەن (ھیئە التوزیع المنتجات النفگیە/ فرع کرکوک)، رێک دەخرێت لەگەڵ ھەرسێ کۆمپانیای (جبل الاسود، وادی الوادی، مارس)، ئەوەی جێگەی سەرەنجە پارێزگاری سلێمانی بە ھەمان بەروار گرێبەست رێکدەخات لەگەڵ ھەرسێ کۆمپانیای ئاماژە بۆکراو تەنھا لە سەر وێنەیەک لە نوسراوی (ھیئە التوزیع المنتجات النفگیە/ فرع کرکوک)، کە تێدا ئاماژە دراوە وەک لەم خشتەیەی خوارەوەدا ژمارەو بەروارو پەیوەست نامە دەخەینە روو بۆ ئەو ساڵانە:

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی باس لە کەموکوری ئەو تەندرانە دەکات کە بەشە سوتەمەنی بۆ پارێزگای سلێمانی دەھێنن لە عەمبارەکانی (بێجی و کەرکوک) بۆ عەمبارەکانی پارێزگای سلێمانی لە ١٢/٧/٢٠٠٧ بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی لە جۆری (بەنزین، گاز، قیری شل)، ھەروەھا لەم چەند خاڵەدا ئەو کەموکوریانەی خستۆتە روو:

١-      ناوو ژمارەی کەمکردنەوە
٢-      کارە ھاوشێوەکانی کۆمپانیاو توانایی و پسپۆری لەو کارەدا.
٣-      دەست نیشان نەکردنی بری بارمتەی سەرەتایی کە پێویستە لەگەڵ تەندەرەکەدا بیگەرێنێتەوە.
٤-      دەست نیشان نەکردنی بەرواری گەرانەوەی تەندەرەکان و رۆژی کردنەوەی تەندەرەکان.
٥-      دیاری نەکردنی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری داواکراو.
٦-      دیارنەکردنی بری سزای دواکەوتن.
٧-      نەبونی فەرمانی لیژنەی کردنەوەی تەندەر.
٨-      لە نوسراوی بانگێشت نامەکە بۆ گواستنەوەی بەشە سوتەمەنی شاری سلێمانی(نەوت و گازو بەنزین و قیری شل)، بە یەک پاکێج ھاتووە بەڵام لیژنەی ئیحالەکردن کە لە بەرواری ٨/١/٢٠١٤ ھەستاوە بە ئیحالە کردنی تەندەرەکان بۆ گواستنەوەی ھەریەک لە سوتەمەنیەکان بە جیا، وەک ئیحالەکردنی (گاز، قیری شل)، بۆ کۆمپانیای مارس، (نەوت)، بۆ وادی الوادی و (بەنزین)، بۆ جبل الاسود.
٩-      کۆنوسی ئیحالە لە لایەن دوان لە ئەندامانی لیژنەکەوە ئیمزا کراوە بە بێ ھیچ رونکردنەوەیەک.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە کە بە پێی نوسراوی (ھیئە التوزیع المنتجات النفگیە/ فرع کرکوک) ژمارە (٣٦٢٠) لە ٢/٤/٢٠١٢ کە وێنەیەکی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی کردوە کە تێدا داوا دەکات کە (گاز) دابین بکرێت بۆ تانکەری کۆمپانیاکانی گواستنەوە بە بی (١ لیتر/٢کم)، بەڵام لە لایەن ئەم بەرێوەبەرایەتیەوە جێبەجێ نەکراوە، لە بری ئەو برە بری (٦٠٠ لیتر)، گاز لە عەمباری کەرکوک بۆ عەربەت بە پیچ ناوەرۆکی گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی لە نێوان پارێزگای سلێمانی و گواستنەوە دەرکەوت.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە بە پێی ئەژمار کردنی دووری نێان عەمباری بێجی بۆ عەمباری عەربەت دەرکەوت کە (٢٥٠ کم)، واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی ئەگوازێتەوە پێویستە (١٢٥ لیتر)، گازی بدرێتێ نەک (٦٠٠ لیتر)، واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی ئەھێنێ لە بێجی بۆ سلێمانی بۆ یەک جار (٤٧٥ لیتر) گازی بە زیاد وەرگرتوە، ھەروەھا بە پێی دووری نێوان عەمباری(کرکوک/ بێجی)، دەرکەوت کە (١٣٠ کم) واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی ئەگوازێتەوە پێویستە (٦٥) لیتر گازی بدرێتێ نەک (٢٠٠ لیتر)، واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی ئەھێنێ لە عەمباری (کرکوک بۆ سلێمانی)، بۆ یەک جار (١٣٥ لیتر) گازی بە زیاد وەرگرتوە.

دیوانی چاودێری دارایی ئەوەشی خستۆتە روو کە کۆمپانیای ئاماژە بۆ کراو بەشێک لەو سوتەمەنیە بە خارج عەداد رۆکردوە، واتە راستەوخۆ لە عەمبارەکانی (بێجی، کرکوک)، لە چەمچەماڵ بەتاڵ ئەکرێت و نایەتە خەزانی عەربەتەوە، لە ھەمانکاتدا ئەو کەمیەتی گازەی بۆ ئەو تانکەرانەی کە سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ چەمچەماڵ بە ھەمان کەمیەتی گاز دابین دەکرێت بۆ ئەو تانکەرانەی سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ عەمباری عەربەت کە دەبوو بە پێی دووری نێوان عەمباری (کرکوک، چەمچەماڵ) کە (٥٠ کم)، واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی دەگوێزێتەوە پێویستە (٢٥ لیتر)، گازی بدرێتێ نەک (٢٠٠ لیتر)، بۆ ھەر تانکەرێک، کە سوتەمەنی ئەھێنێ لە عەمباری( کرکوک بۆ چەمچەماڵ)، بۆ یەک جارو بری (١٧٥ لیتر)، گازی بە زیاد وەرگرتوە، ھەروەھا بە پێی ئەژمارکردنی دوری نێان عەمباری (بێجی بۆ چەمچەماڵ)، دەرکەوت کە (١٢٠ کم)ە، واتە بۆ ھەر تەنکەرێک کە سوتەمەنی ئەگوێزێتەوە پێویستە (٦٠ لیتر)، گازی بدرێتێ نەک (٦٠٠ لیتر)، واتە بۆ ھەر تانکەرێک کە سوتەمەنی ئەھێنێ لە (بێجی بۆ چەمچەماڵ) بۆ یەک جار بری (٥٤٠ لیتر)، گازی بە زیاد وەرگرتوە.
راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بری تێچوونی کرێ گواستنەوەی سوتەمەنی جۆری (نەوت، گاز، بەنزین)، لە لایەن ئەم بەرێوەبەرایەتیەوە خەرجکراوە بۆ ھەرسێ کۆمپانیای (وادی الوادی، مارس، جبل الاسود)، بەرامبەر ھێنانی بەشە سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی لە بری کرێ گواستنەوەی خراوەتە سەر تێچووی ھەر جۆرە سوتەمەنیەک کە دەفرۆشرێن بە ھاوڵاتیان، واتە کۆمپانیا سوودمەند بووە لەو کرێیەی گواستنەوەیە، وە ئەمەش ھاوێتیان باجەکەی دەدەن.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ ھۆبەی سوتەمەنی چەمچەماڵ کە ئەم ھۆبەیە لە لایەن فەرمانبەر (گ،ف،ح)، بە ناونیشانی (معاون ملاحڤ فنی) کاری سەرپەرشتیاری خراوەتە ئەستۆ بە فەرمانی کارگێری ژمارە (١١٣٢  لە ٢٨/١١/٢٠١١)، کە لە (ھیئە التوزیع المنتجات النفگیە/ فرع کرکوک) دەرچوە کە تایبەتە بە بەدواداچون و سەرپەرشتی بەشی سوتەمەنی دیاریکراوە بۆ قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و دابەشکردنی بەسەر وێستگەکاندا، ئەم تێبینییانەمان لە سەری ھەیە:

یەکەم/ ناوبراو لە سەر میلاکی وەزارەتی نەوتی عێراقە ھیچ پەیوەندیەکی نییە بە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانیەوە لە بەر ئەوەی مووچەی لە سەر فەرعی کەرکوک خەرجدەکرێت.

دووەم/ لە ھۆبەی سوتەمەنی چەمچەماڵ (٢٢) فەرمانبەر کار دەکەن کە موچەکانیان لە سەر ئەم بەرێوەبەرایەتیە بەڵام لە لایەن ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەرکێن بێ ھەبوونی ھیچ فەرمانیچکی فەرمی ئەم بەرێوەبەرایەتیە بۆ ناوبراو کە ھەستێت بە سەرپەرشتیکردنی و کارگێری و دارایی ھۆبەی سوتەمەنی چەمچەماڵ.

سێەم/ لە نێو ئەو (٢٢) فەرمانبەرە (٥)، فەرمانبەریان ئەندازیارن کە دەبوو یەکێک لەو ئەندازیارانە کاری سەرپەرشتی ھۆبەی ئاماژە کراوی بکردایە نەک فەرمانبەرێک کە مووچەو میلاکی سەر بەم بەرێوەبەرایەتیە نییەوە بە پێی ناونیشانی بروانامەی لەو ئاستەدا نیە کە سەرپەرشتیاری ئەو ھۆبەیە بێت.

چوارەم/ کارکردن بە فەرمانی کارگێری ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە لە ساڵی (٢٠١١تا ٢٠١٥)، بەردەوامەو بە بێ ئەوەی فەرمانی کارگێری ساڵانەی بۆ دەرکرابێت.

پێنجەم/ نەبوونی لیژنەیەک لە لایەن ئەم بەرێوەبەرایەتیەوە بۆ وەرگرتنەوەی (کۆبونی نەوت و گتز و بەنزین)، دوای دابەشکردنی سوتەمەنیەکان بۆ وردبینی کردنی لە راستی و دروستی ئەو بەڵگانەی کە سوتەمەنی پێ دابەشکراوە و بەراود کردنی لەگەڵ بری سوتەمەنی دابەشکراو بە پێی بەشی دیاریکراو و دواتر تەلەف کردنی لە کاتی نەبونی کێشە لە سەریان.

شەشەم/ نەبوونی راپۆرتی مانگانە لە لایەن لیژنەی جەردو بەدواداچونی (مانگانە) بۆ سەردانی وێستگەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری بە مەبەستی بەراودر کردنی بری سوتەمەنی وەگیراو لە لایەن ھۆبەی ئاماژە بۆ کراوەوە، لەگەڵ بری فرۆشراوو زانیاری عەدادەکان بۆ دەرکەوتنی ھەر کەم و کوریەک لە بری سوتەمەنی و ئەنجامدانی کاری یاسایی ئەگەر سەرپێچی بەدی کرا وە بە پێی کۆنوسێک ئاراستەی بەرێوەبەرو بەشی یاسا بکرێت بۆ گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان.

حەوتەم/ لە ساڵی ٢٠١٣ دا بری ٢٨٦٤٣٩٧٦ لیتر نەوت دابەشکراوە بۆ بەشێک لە کۆبونی ژمارە (١٦) و کۆبونەکانی (١٧،١٨،١٩،٢٠)، کە بۆ ھەر ماڵێک (٢١٦) لیتر دەست نیشانکراوە بەرامبەر یەک بەرمیل نەوت، بەڵام بری دابەشکارو جیاوازی ھەیە بەرامبەر بری وەرگیراو کە ئەکاتە (١٥٤٨٤٨٨ لیتر) کە ئەمەش جێگەی گومانی دەستەکەمانە کە ئەو برە نەوتە لە وێستگەکاندا ماوەتەوە یاخود بونی نیە.

ھەشتەم/ بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لێپرسراوی ھوبەی چەمچەماڵ پێ راگەیاندین بری ٦٧٦٠٠٠٠ لیتر نەوت ھاتووە بۆ ھۆبەی ئاماژە بۆ کراو بۆ ھەردوو ساڵی (٢٠١٢ و٢٠١٣) بە مەبەستی دابەشکردنی بە سەر ئەو ھاوڵاتیانەی کەرکوکین و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانن و لە سەر فۆرمی خۆراکی کەرکوک، ئەوەی جێگەی سەرەنجە ھیچ بەراییەکی ئەو دابەشکردنەمان بەدی نەکرد تا بزانرێت بە پێی کەمیەتی ھاتوو دابەشکراوە، لە بەر ئەوە بری ئاماژە بر کراو بەدەر لە بەشی مقرری (چەمچەماڵ و بازیان)ە، وە راستەوخۆ دابەشدەکرێت و ھیچ کارێکی گەنجینەیی و ژمێریاری بۆ ئەنجام نادرێت.

نۆیەم/ نەبونی فەرمانی کارگێری بۆ دابەشکردنی کاری ھۆبەی سوتەمەنی چەمچەماڵ تەنھا لە سەر کڵێشەیەکی چاپکراو فەرمانبەرانیان دابەشکردوە  بۆ سەرجەم لیژنەکان بە مەبەستی ھاوبەشی کردنی کاری فەرمانبەران لە نێو ئەو لیژانانە لیژنەی پشکنینی سوتەمەنی پێکھێنراوە بە مەبەستی پشکنینی بەرھەمە نەوتیەکان لە کاتێکدا ھیچ ئامێرێکی تاقیگەو ئامێری پشکنین و فەرمانبەری پسپۆر لە بواری پشکنیندا بونی نیە.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایدا ئاماژە بۆ نوسینگەی دابەشکردنی سوتەمەنی کەلار کراوە تێدا ئاشکرا کراوە کە ئەم نوسینگەیە لە لایەن فەرمانبەر (ح،ق،ع)، بە ناونیشانی (سەرۆک تێبینەرانی ھونەری)، کاری سەرپەرشتی و دابەشکردنی سوتەمەنی خراوەتە ئەستۆ بە فەرمانی کارگێری بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ژمارە (٨٦٧) لە ٦/٦/٢٠١١ بۆ کاری بەداوداچون و دابەشکردنی سوتەمەنی ھاتوو لە وێستگەکاندا  ئەم تێبینیانەمان ھەیە لە سەری:

یەکەم/ نەبوونی لیژنەیەک لە لایەن ئەم بەرێوەبەرایەتیەوە بۆ وەرگرتنەوەی (کۆبونی نەوت و کارتی گاز و بەنزین)، دوای دابەشکردنی سوتەمەنیەکان بۆ وردبینی و دڵنیابوون لە راست و دروستی ئەو بەڵگانەی کە سوتەمەنی پێ دابەشکراوە وە ھاوتا کردنی بری سوتەمەنی دابەشکراو بە پێ رێژەی دیاریکراو دواتر تەلەف کردنی لە کاتی نەبوونی کێشە لە سەریان.

دووەم/ نەبوونی راپۆرتی مانگانە لە لایەن لیژنەی جەردو بەدواداچونی (مانگانە)، بۆ سەردانی وێستگەکانی سنوری کەلار و دەوروبەری بە مەبەستی بەراورد کردنی بری سوتەمەنی بۆچو لەگەڵ فرۆشراو و ژمارەی عەدادیان بۆ دەرکەوتنی ھەر کەم و کوریەک لە بری سوتەمەنی و ئەنجامدانی کاری یاسایی و ئەگەر سەرپێچی بەدی کرا بە پێی کۆنوسێک ئاراستەی بەریچوەبەرو بەشی یاسا بکرێت بۆ گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان.

سێیەم/ نەبونی راپۆرتی پشکنین لە لایەن لیژنەیەکەوە بەمەستی سەردانی وێستگەکانی ئەم بەشە بۆ لۆک کردن و کێلە کردنی عەدادەکانیان لە کاتی بونی ھەر سەرپێچیەک، وە بە پێی کۆنوسێک لە لایەن لیژنەکە ئاراستەی بەرێوەبەرو بەشی یاسا بکرێت بۆ گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ژمارە (٢٧٩) لە ١٣/١/٢٠١١ کە ئاراستەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە کراوە لیژنەیەک پێک بھێنرێت بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم ئەو موڵکانەی بە ناوی دەزگای گشتی و بەرێوەبردنی پرۆژە تایبەتیەکانی ھەڵوەشاوە بکرێت بە ناوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بە پێچەوانەی نوسراوە وەزارەت دارایی و ئابوری ژمارە (٤٦٣٧) لە ٢١/٧/٢٠٠٨ کە تێدا ھاتووە" تۆمارنەکردنی ھیچ موڵکێک بە ناوی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لە وەزارەتی شارەوانی و ئەوقاف، ئەوانی تر ھەمووە بە ناوی وەزارەتی دارایی بکرێت بە شێوەی (تخێیێ دون تملیک)، بۆ مەبەستەکانی وەزارەتەکان تۆمار دەبێت، وەک لەم خشتەیەدا ژمارەی ئەو زەویانە دەخەینە روو کە تایبەتن بە دام و دەزگاکانی ئەم بەرێوەبەرایەتی و لە سنوری پارێزگای سلێمانیدان:

 

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە لە ئەنجامی وردبینی خەرجکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی ئەم بەرێوەبەرایەتیە دەرکەوت ھەندێک فەرمانبەری لە مانگێکدا زیاتر لە جارێک پاداشتیان بۆ خەرجکراوە بە شێوەیەکی بەردەوام وەک مووچە بە چەند فەرمانێکی کارگێری کە ئەمەش پێچەوانەی ماددەی (٥)، خەرجکردنی چاداشتەکان و خەڵاتەکان لە رێنمایی جێبەجێ کردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٢ ژمارە (٣٢١٠) لە ١٥/٧/٢٠١٢ کە تێدا ھاتووە" نابێت خەرجکردنی پاداشتەکان دووبارە بێتەوە بۆ ھەمان کەس بۆ ئەو کارانەی کە پێ ھەڵدەستێ لە دوو مانگی لە دوای یەک بۆ ھەمان کەس، بە مەرجێک ساڵانە لە بری (٢) ملیۆن دینار تێپەر نەکات لە ھیچ حاڵەتێکدا بە بوونی پارەی تەرخانکراو لە بودجەدا بۆ ئەم مەبەستەو ناشکرێت گواستنەوە(مناقلە)ی بۆ بکرێت، ئەوەی جێگەی سەرەنجە نوێنەری ھەردوو بەشی وردبینی و ژمێریاری لە کاتی ئامادەکردنی کۆنوسی دابەشکردنی یاداشتی فەرمانبەران لە بەرواری ١/٥/٢٠١٢ تا ٣٠/١٢/٢٠١٢ .

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ کێشە یاساییەکان و تێدا ھاتووە" لە ئەنجامی وردبینی تۆمارگەی تایبەت بە پسوڵەی نەوتی گەراوە دوای دابەشکردنی نەوت بە سەر ھاووڵاتیانی دەرەوەی شار دەرکەوت لە بەرواری ٢٢/١٢/٢٠١٤ تەنھا بری (١٩٠) پسوڵە تەلەف کرابون لە کۆی (٦٠٢٥)،پسوڵە، پاش سەردانمان بۆ بەشی کارت و کۆبون ئەو پسوڵانە بینرا لە قاسەی ئەو بەشەدا وەک ئەمانەت دانرابون پاش پرسیار کردن بە یاداشتمان ژمارە (٣٥) لە ٢٢/١٢/٢٠١٤ ئایا چی ئیجرائاتێک کراوە لەو بارەیەوە لە وەڵامدا پێیان راگەیاندین کە بە فەرمانلا کارگێری ژمارە(١٩٦١) لە ٢١/١٢/٢٠١٤ لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێنراوە بۆ دەست نیشانکردنی ھۆکاری تەلەف نەکردنی، بەڵام لەو بەروارەوە تا کۆتایی کاری دەستەکەمان لە ٥/٢/٢٠١٥ ئەو لیژنەیە ھەڵنەساوە بە کارەکانی.

ھەر بە پێی راپۆرتەکەی چاودێری دارایی لە ئەنجامی ناردنی سوتەمەنی لە لایەن پاڵاوگەی بازیانەوە بۆ عەمباری عەربەت،وە شکاندنەوەی بە لیترو بە ھەڵم بوونی بە ھۆی کەش و ھەوا، دەرکەوت کە (کەم و زیاد)، ھەیە لە عەمبارەکانی عەربەت بۆ ماوەی نێوان ٦/٨/٢٠١٣ تا ١٨/٩/٢٠١٣ بری ١٩٤٧١٠ لیتر بەنزین بە کەم دەرکەوتووە، ئەم بەرێوەبەرایەتییە بە ھەردوو نوسراوی ژمارە (٢٧١٠) لە ٣/٩/٢٠١٣ و (٩٠) لە ١٥/١/٢٠١٤ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کردوە بە مەبەستی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە بەڵام تا کۆتایی کاری دەستەکەمان لە ٥/٢/٢٠١٥ ھیچ وەڵامێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانمان بەدی نەکرد لەو بارەیەوە.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەرخانکراوە بۆ کێشەی کۆبونی ناوچە شاخاوییەکان کە بە فەرمانی کارگێری ژمارە (٢١١٣) لە ٢٧/١١/٢٠١٢ لیژنەیەک پێکھێنراوە بە مەبەستی ھێنانەوەی فۆرم و پسوڵەی پشتگیری لە کۆگای سوتەمەنی عەربەت وەک بەشە نەوت، دوای ئەوەی لیژنەکە ھەستاوە بەکارەکانی لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٢ کۆنوسێکیان ئاراستەی بەرێوەبەر کردوە کە تێدا چەندین کەم و کوری دەست نیشانکراوە، وەک کەمی کۆبون و وەرگرتنەوەی فۆرمی خۆراکی خێزانی تایبەت بەو ناوچەیە لە ھاووڵاتیان، لەگەڵ نەبونی پشگیری لێپرسراوی قەزاو ناحیەکان و وەرگرتنی فۆرمی ئیستنساخ و ساڵانی پێشوو، وەک پشتگیری کە ئەمانە ئەو کەم و کوریانە بوون لە لایەن لیژنەکەوە بە کۆنوسێک ئاراستەی بەرێوبەر کردوە، ئەم تێبینییانەمان ھەیە لە سەری:

یەکەم/ ھەرچەندە لیژنە پێکھاتووە بە فەرمانی کارگێری ئاماژە بۆ کراو ھەستاوە بە کارەکانی و دەست نیشانکردنی کەم و مورتیەکانیان کردوە، بەڵام لیژنەی ناوبراو ھیچ پێشنیارێکیان نەنوسیوە لە کاتێکدا پێویست بوو لە ئەنجامی ئەو وردبینیە کە کرابوو پێشنیار بکرایە بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە.

دووەم/ سەرەرای پێشنیار نەکردنی لیژنەکە بەرێوەبەریش ھەڵنەساوە بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەو دەست نیشانکردنی کەسانی کەم تەرخەم لەو سەرپێچیانەی ئەنجامدراوەو سزادانیان بە پێی یاسا.

راپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە سەبارەت بە گرێ بەستی ئەو کۆمپانیاو لایەنانەی ھەڵدەستن بە گواستنەوەی سوتەمەنی ناو شارو دەرەوەی شار، پێیان راگەیاندین کە لە بەشی یاسا ھیچ کارێکیان بۆ ناکرێت، ئەوەی کە جێگای سەرەنجە ھەردوو کۆمپانیای (جمال محمد امین) و (مەردۆخ)، چەندین ساڵە ئەو کارەیان گرتۆتە دەست و ئامادە نین بیدەن بە ھیچ کۆمپانیایەکی تر، وە گرێ بەستەکانیان لە لایەن وەزارەتەوە رێکدەخرێت ساڵانە.

بەشێکی تری راپۆرتەکە تایبەت کراوە بە گەندەڵیەکانی قائیمقامیەتی شارەزووی سۆران عەلی محمود کە بە فەرمانی کارگێری ژمارە (٤١٥٥) لە ٢٠/٢/٢٠١٤ پارێزگاری سلێمانی تایبەت بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بە مەبەستی کێشەی دابەشکردنی سوتەمەنی جۆری گاز لە ساڵی ٢٠١٣ لە قەزای شارەزور پاش لێکۆڵینەوەو وەرگرتنی ووتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە:

یەکەم/ قائیمقامی شارەزور ھەستاوە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی وەھمی، خۆی وەک سەرۆک لیژنەی ھەموو کارەکانی ئەنجامداوە ئەو ئەندامانەی تری لیژنەکە بە پێی ووتەکانیان نە ئاگاداری لیژنەو نەواژویان کردوە.

دووەم/ لە ساڵی ٢٠١٣ دا نزیکەی (٣٥٦٦٥١٥)لیتر گاز رۆشتوە بۆ قائیمقامیەتی قەزای شارەزور، بەڵام نزیکەی (١٠٠٠٠٠٠) تا (١٥٠٠٠٠٠) لیتر گاز دیار نییە.
سێیەم/ لە سەر پێشنیاری  لیژنەکە کێشەکە ئاراستەی دادگا کراوە بەڵام تا کۆتایی کاری دەستەکەمان ھیچ کارێکی یاسایی بەرامبەر قائیمقامی قەزای شارەزور نەگیراوەتە بە لە لایەن دادگاوە.

چوارەم/ لیژنەیەک پێکھێنراوە بە ھەردوو فەرمانی کارگێری ژمارە (٤/٨/٢٠١٤) و (١٧١٨) لە ٢/١١/٢٠١٤ بۆ وەرگرتن و وردبینی پسوڵەی سوتەمەنی لە جۆری بەنزین و گاز ئەوەی جێگەی سەرەنجە یەکێک لە ئەندامانی لیژنە بە ناوی (د، ع، ح، ا)، بە ناونیشانی پیشەوەری پێشکەوتوو، ھەستاوە بە وەرگرتنی پسوڵەو وردبینی کردنیان بێ ئاماژە دان بە کەمی پسوڵەی وێستگەکان و ئەو تێکەڵکردنەی کە کراوە لە پسوڵە بەسەرچوەکان لە لایەن وێستگەکانەوە، دواتر لە لایەن ئەندامانی تری لیژنەکەوە ھەستکراوە بە کەم و کوری ئەو پسوڵانەی کە ناوبراو وردبینی کردبوون،بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێکمان ئاراستەی بەرێوەبەر کردوە لە ١٢/١٢/٢٠١٤ بەڵام تا کۆتایی کاری دەستەکەمان ھیچ رێکارێکی یاساییان بەرامبەر ناوبراو نەکراوە سەرەرای ئەو سەرپێچییە.

ھەر بەپێ راپۆرتەکە باسی کێشەی کۆمپانیای (جمال محمد امین) کراوەو تێدا ھاتووە" کۆمپانیای ناوبراو ھەڵدەستێت بە گواستنەوەی نەوتی سپی لە پاڵاوگەی بازیان بۆ عەمباری نەوتی عەربەت بە پێی گرێبەستێک کە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە رێکخراوە بە ژمارە (١٤٤٢١) لە ٢٠/١٢/٢٠١٢ ئەم تێبینیانەمان ھەیە لە سەری:

یەکەم/ بە پێی گرێبەستەکە لایەنی دووەم دەبێ پابەند بێ بەھێنانی (٣٥٠٠٠٠) لیتر نەوتی سپی رۆژانە، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو تا مانگی (٣) بری (٥٤٢٨٤)لیتری بەکەم ھێناوە.

دووەم/ بە فەرمانی کارگێری ژمارە (٩٣٥) لە ٤/٦/٢٠١٣ ی ئەم بەرێوەبەرایەتیە کە وێنەیەکی داوە بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سزای کۆمپانیای (جمال محمد امین) ی داوە.

سێیەم/ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە نوسراوی ژمارە (٧٤١٨) لە ٦/٦/٢٠١٣ وەڵامی ئەم بەرێوەبەرایەتیە داوەتەوە کە فەرمانی کارگێری ژمارە (٩٣٥) لە ٤/٦/٢٠١٣ ھەڵبوەشێنرێتەوە، کە تایبەت بە سزادانی کۆمپانیای (جمال محمد امین) بە پاساوی ئەوەی کۆمپانیای ناوبراو گرێبەستی ھەیە لەگەڵ وەزارەت، بەڵام تێبینی کرا سەرەرای ئەوەی کە فەرمان کراوە بە ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سزادانەکە،خودی وەزارەت ھیچ کارێکی یاسایی ئەنجام نەداوە لەو بارەیەوە ھەروەک لە برگەی (٨) ی گرێبەستەکەدا ھاتووە.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە کێشەی وێستگەی شاڵ ئۆل کە ئەم وێستگەیە لە سەر موڵکی ژمارە (٢/٧)ی کەرتی (٥) ی ھوانە دروستکراوە، ھەروەھا موڵەتی (١) ساڵ (استغلال) کردنی ئەو زەویەی پێدراوە بەپێی نوسراوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی رۆژھەڵات ژمارە(١٣٢١٢) لە ٣٠/٦/٢٠١٢، بەڵام خاوەن ئەم وێستگەیە سەربەخۆ ھەستاوە بە فراوانکردنی روبەری وێستگەکە بە دابرینی ئەو گردەی لە تەنیشت وێستگەکەوەیە، سەرەرای ئەوەش ماوەی ساڵێکە تێپەریوە، وە ھیچ ئیجرائاتێک نەکراوە لە سەر داوای دەستەکەمان ئەم بەرێوەبەرایەتیە نوسراوی ژمارە (٣٠) لە ٨/١/٢٠١٥ ئاراستەی فەرمانگەی خانوبەرەی سلێمانی کرد بە مەبەستی یەکلای کردنەوەی کێشەی زەوی ئەو وێستگەیە.

راپۆرتەکەی چاودێری دارایی باسی ئەوەشی کردوە کە کێشەی کۆمپانیای مەشخەڵە کە کۆمپانیای ناوبراو لە بەرواری ٣١/١/٢٠٠٧ گرێبەستێکی ئیمزا کردوە لەگەڵ دەزگای گشتی پرۆژە تایبەتیەکانی پێشوی سلێمانی بە مەبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی لە پاڵاوگەی(بێجی، کرکوک بۆ سلێمانی)، بەرامبەر بە (٢٤) دینار بۆ ھەر تانکەرێک لە بێجی بۆ سلێمانی ئەم تێبینیانەمان ھەیە لە سەری:

یەکەم/ گرێبەستی کۆمپانیای ناوبراو لە بەرواری ٢٦/٢/٢٠٠٧ ھەڵوەشاوەتەوە وەک لە نوسراوی ژمارە (١١٤٥) لە ١٤/٥/٢٠١٢ ی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ھاتووە.

دووەم/ بە پێی نوسراوی دەزگای گشتی پرۆژە تایبەتیەکانی پێشوو ژمارە(٥١٦) لە ١٣/٨/٢٠٠٧ کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کۆمپانیای  ناوبراو بری ١٠٢٧١٣١٠٠٠ دینار(ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن و سەدو سی و یەک ھەزار دینار)، کەوتۆتە ئەستۆی لە بەرئەوەی (نقێ)ی ھەبووە بە پێی پەیوەست نامە دەبێ بۆ ھەر لیترێک (نقێ) بری (١٠٠٠)دینار غەرامە بکرێت.

سێیەم/ لە بەرواری ٢٨/٢/٢٠٠٧ لیژنەی باڵای سوتەمەنی ھەستاوە بە پێدانی کارەکە بۆ کۆمپانیای باوان، بە پێی ھەردوو گرێبەست کە ئەنجامدراوە بۆ ھەریەک لە کۆمپانیای مەشخەڵ لەگەڵ(ھیئە التوزیع المنتوجات النفگیە/فرع کرکوک) ژمارە (٢/٢٧٣/١) لە ١٠/١/٢٠٠٧ وە کۆمپانیای مەشخەڵ لەگەڵ پرۆژە تایبەتیەکان ھەر برە پارەیەک وەک کرێی گواستنەوەی دانراوە دەدرێت بە کۆمپانیای باوان، لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە دوو گرێبەست ئەنجامدراوە بۆ ئەم کارە کە ئەمەش پێچەوانەی برگەی (١) لە ماددەی (٢٣٣).

چوارەم/ کۆمپانیای باوان لە ١/٣/٢٠٠٧ تا ٤/٥/٢٠٠٧ بەشە سوتەمەنی گواستۆتەوە لە سەر بریاری لیژنەی باڵای سوتەمەنی لە سلێمانی بە پێی کۆنوسێک لە بەرواری ٢٧/٢/٢٠٠٧ دواتر بە ھۆی ئەوەی دەزگای گشتی پرۆژە تایبەتەکانی پێشوو گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای باوان نەبووە وە پارەی بۆ خەرج نەکردوە بۆیە دواتر دەزگا کاری گواستنەوەی سوتەمەنی سپاردوە بە کۆمپانیای (میر سوما)بە پێی گرێبەستێکی نوێ.

پێنجەم/ پاش بەدواداچونمان بۆ کۆمپانیای باوان دەرکەوت کە کۆمپانیاکە لە بەغداد دامەزراوە لە بەر ئەوەی کاری لە ھەرێم پێ دراوە پێویست بوو لقی سلێمانی ھەبوایە، ھەرچەندە دواتر بە بریاری بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی ژمارە (٤٩٨٣) لە ١٦/٩/٢٠١٤ لقی لە سلێمانی کردۆتەوە بەڵام لەو ماوەی کۆمپانیا کاری گواستنەوەی سوتەمەنی ئەنجامداوە لقی لە سلێمانی نەبووە.

شەشەم/ وەکو ئاماژەمان بۆ کردوە بری ١٠٢٧١٣١٠٠٠ دینار(ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن و سەدو سی و یەک ھەزار دینار) لە سەر کۆمپانیای مەشخەڵ وەک غەرامە تۆمار کرا بوو ئەوەی جێگەی سەرەنجە ئەم برە کەمکراوەتەوە بۆ ٧٢٠٢٣٤٣٦٠ دینار(حەوت سەدو بیست ملیۆن و دوو سەدو سی و چوار ھەزارو سێ سەدو شەست دینار)، بە پێ شیکاری ژمێرەی (المدینون/١٦٥)، کە لە لایەن لیژنەی پاکتاوکردنی دەزگای گشتی پرۆژە تایبەتەکانی پێشوو ئامادەکراوە بێ ھیچ رونکردنەوەیەک.

دیوانی چاودێری دارایی داواش دەکات کە ئاگادارمان بکەنەوە کە کێشەی کۆمپانیای مەشخەڵ کە دراوەتە دادگا بەوەی سوتەمەنی بەکم ھێناوە ھەروەھا لە چونیەتی کەمکردنەوەی غەرامەی کۆمپانیای ناوبراو.

بەشێکی تری راپۆرتەکەی چاودێری دارایی تەخانکراوە بۆ پارەی داھاتی نەوت کە تێدا ئاماژە دراوە بە بەوەی کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە بە نوسراوی ژمارە (٨٦٨٠) لە ١٠/٧/٢٠١٤ داوایان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم کردوە بە داخستنی ئەو حسابە جاریانەی کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھەیەتی لە بانکە حکومیەکانی(فیدراڵ، منارە، نیشتیمان، باواجی، سەرھەڵدان، ئاشتی)، وە گواستنەوەی گوژمەکانیان بۆ سەر حسابە نوێیەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی لقی سەرەکی(ھەولێر، دھۆک، سلێمانی)، دواتر وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بە نوسراویان ژمارە (٥٩٠٧) لە ١٠/٧/٢٠١٤ فەرمانی ئاماژە بۆ کراویان جێبەجێ کردوە بە بێ ئەوەی داوای رونکردنەوە بکات کە بۆچی ئەو داھاتە زۆرانە لە بانکە حکومیەکانەوە بگوێزرێنەوە بامکێکی ئەھلی، کە ئەمەش متمانە نەبونی بە بانکی حکومییەکان، سپاردنی ئەم مامەڵە ھەستیارانە بە بانکێکی ئەھلی کە لە ژێر کۆنترۆڵی بانکی مەرکەزی عێراقی فیدراڵدایە کاردەکات و مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە، لە کاتێکدا واباشتر بوو بانکی ھەرێمی کوردستان خودی خۆیان سەرپەرشتی ئەم بانکەی بکردایە.

ھەر لە راپۆرتەکەدا ھاتووە" لەم قەیرانە داراییەدا سەرجەم بانکە حکومیەکان گرفت و کێشەی دارایی و کەمی(سیولە)، روی تێکردون بە رادەیەک ئەو کەرتە ئابورییە نزیک بوەتەوە لە پەککەوتن، بە بۆچونی دەستەکەمان باشتر وابوو ئەو برە داھاتانە ھەر لە لایەن بانکی نێوخۆییەکاندا (ایداع) بکرانایە بە مەبەستی بەگەرخستنیان لە بواری (تسھیلاتی مێرفی)، و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی داھات بۆ حکومەتی ھەرێم.

لە کۆتای راپۆرتەکەی چاودێری داراییدا ئەوەش خراوەتە روو کە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە پێکھاتەی حکومەتی ھەرێمدا ئەرکی سەرشانی بریتی یە لە رێکخستن و وەرگرتنی سەرجەم سەرچاوەکانی داھاتی حکومەت و بەکارھێنانەوەیان بە پێی یاسا بودجە بۆ خەرجی گشتی حکومەتی ھەرێم، بەڵام تێبینی کرا وەزارەتی دارایی ئابوری ھەرێم رۆڵێکی لاوەکی دەبینێت لە چەندێتی و چۆنیەتی وەرگرتنی داھاتی کەرتی نەوت و حکومەتی ھەرێمدا، کە دەبوو رۆڵی سەرەکی و راستەوخۆ و راشکاوانەی ھەبوایە لە کۆکردنەوەی داھاتی سەرجەم وەزارەتە جیاجیاکان و لەو حسابە جاریانەی کە تایبەت بە داھاتی کۆتایی حکومەتی ھەرێم بۆ وەزارەتی دارایی، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم وەزارەتە بوەتە پاشکۆی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، کە تەنھا رۆلچی پێدانی موچەیە، لە کاتێکدا دەبو سیاسەتی دارایی ھەرێم ئەو وەزارەتە دایبرشتایەو پلانی کورت و دوور مەودای ھەبوایە بۆ رێکخستنی کەرتە داراییەکانی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندی دارەکان، بەڵگەشمان بۆ ئەو بۆچونە تەحویل کردنی سەرجەم ئەو داھاتە زەبەلاحانەی کەرتی نەوت و گازی حکومەتی ھەرێم بۆ سەر حسابێکی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ھەروەھا لە ماوەی ١٣/٨/٢٠١٤ تا ٢٩/٣/٢٠١٥ بری ٤١٥٠٠٠٠٠٠٠٠٠ دینار(چوار سەدو پانزە ملیار دینار خراوەتە سەر حسابی جاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ژمارە (١٧٠٢) بە ناوی داھاتی پرۆسەکانی نەوت و گاز، بەڵام دەستەکەمان ھیچ بەڵگەیەکی بەردەست نەکوت کە ئەم برە پارانە بۆ چمەبەستێک وەزارەتی ناوبراو خستویەتیی ژێر دەستی خۆی، لە ھەمان کاتدا نەزانرا کە ئاخۆ بری ئاماژە بۆ کراو کراوەتە داھاتی کۆتایی بۆ حسابی وەزارەتی دارایی ئابوری ھەرێم.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×