ئایا گرتن‌و تۆقاندن بەس نییە؟

ئارێز عەبدوڵڵا
  2020-11-20     1032
رۆژ دوای رۆژ ئازادیی رادەڕبڕین و مافی ئازادی لە کوردستان بەرتەسک دەکرێنەوە و فشاری دەسەڵات بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی و خوازیارانی مافەکان زیاتر دەبێت.

ئەو دیاردە مەترسیدارە نەک ھەر تەنیا لێرە ھەستی پێدەکرێت، بگرە گەیشتووەتە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و لای دۆستەکانی ھەرێمیش بووەتە جێگای پرسیار و مایەی بەدواداچوون.

بۆیە ئەگەر دەسەڵات بە مەبەستی بەرگری لەخۆکردن ئەو رێکارە چەوتەی گرتووەتەبەر ئەوا لە لایەکی دی پێگەی ھەرێم لەسەر ئاستی دەرەوە بێھێز دەکات و لەسەر ئاستی ناوخۆییش دەبێت بزانێت ھەرگیز رژێمەکان بە کپکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی و ئازادیخوازی تا سەر لە داڕمان و ھەڵوەشانەوە پارێزراو نەبوون.

ماوەیەکە خەباتگێڕانی مەدەنی و رۆژنامەنوسانی ئازا و ئازادی وەک مامۆستا بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی، ھێمن مامەند، شەھرام نامیق، ھەڵۆ سامی و سەمیرە محەمەد ئەمین گیراون یان راوەدوو دەنرێن! تومەتیان بۆ ھەڵدەبەسترێت و گیراوەکان ناڕەوا ئازاد ناکرێن.

بەردەوامبوون لەسەر ئەو رێکارانە جگە لە زیاتر ناوزڕاندنی ھەرێم و دامودەزگاکانی و چاوسوورکردنەوەیەکی بێمانا ھیچی تری لێ شین نابێت. پێویستە لە جیاتی پەنابردن بۆ تۆقاندن و گرتن و راوەدوونان. دەسەڵاتداران رەخنە و پێشنیاز و داخوازییەکانی ئەو جۆرە کەسانە لەبەرچاو بگرن، چونکە ئەوانە رۆڵەی ھەرە دڵسۆزی ئەم وڵاتەن و دەیانەوێت لە چوارچێوەی دیموکراسی و لە سایەی ئازادیی دەربڕین خزمەت بکەن، ئەگەر کەسێکیش بەو ناوە یاساشکینی کردبێت با تۆمەت یان تاوانەکەی ئاشکرابکرێت، نەک چاوی خەڵکی پێ بشکێنن.

ئیتر بەسە، کاتی ئەوە ھاتووە (شێروان شێروانی، بەدەل بەرواری، شڤان سەعید و تەحسین یاسین و ئەیوب بەحرکەیی و ھەموو گیراوەکانی دیکە) ئازاد بکرێن و حکومەت خۆی لەگەڵ دروشمەکانی ئازادی و دیموکراسی راستبکاتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×