تەڵە چەند سەرەکانی تورکیا!

ئارێز عەبدوڵڵا
  2021-06-12     934
من نازانم لە پشتی پەردەی پەیوەندیەکانی هەرێم و تورکیا چی دەگوزەرێ، بەڵام ئەوەی بە ڕوونی دیارە ئەردۆگان بە پاساوی پەکەکە دەیەوێ:

- لانی کەم بەشێک لە خاکی هەرێم داگیر بکا.
- شەڕی براکوژی لە نێوان پارتی و پەکەکە دروست بکا.
بۆ ئەو دوو ئامانجەش شەڕێکی گەورەی هەڵگیرساندوە و هەموو توانا سیاسی و دیبلۆماسیەکانیشی خستۆتە گەڕ.
 ئەردۆگان باش دەزانی، کە بە نیوەی تێچوی ماددی و مەعنەوی ئەو شەڕە دەتوانی سنورەکانی خۆی واقایم بکا نەک گەڕیلا بگرە مێشیش نەتوانی سنور ببەزێنێ، بەڵام ئەو ئەوەی ناوێ.
ئایا بۆچی لە جیاتی داگیرکردن و شەڕ لەم دیوە، دیوی خۆی ناپارێزێ؟
هەموومان دەزانین لە فەرهەنگی دەوڵەتی تورکیادا شتێک نییە ناوی مافی کورد بێ، بۆیە هەر لە سەرەتای دروستبوونی تورکیای نوێ تا ئەمڕۆ  نەک هەر ئینکاری مافەکانی کورد دەکا، بگرە بە ئاگر و ئاسن رووبەڕووی دەبێتەوە، لە لایەکی دیکەش نایشارێتەوە چاوی لە کۆنە ویلایەتی موسلە و بە ئاشکرا هاوار دەکا رەوایەتی رێککەوتنی لۆزان لە ساڵی٢٠٢٣ تەواو دەبێ و لەو روانگەیەشەوە دەبێ باشور بگێڕێتەوە ژیر سایەی خۆی!
پلان و پیلانەکانی ئەردۆگان  ورد چنراون و ئەو پێی وایە ئەگەر نەشتوانێ دەسکاری سنورەکان بکا. ئەوا لانی کەم ئەو دیو سنوری خۆی هێندە لە ئێمە تەنگ دەکاتەوە کە بێ ئەو نەتوانین لە زێی دجلە دەستنوێژیش هەڵگرین.
ئەو چەند دژی کوردی باکورە، هێندەش هی باشور ، بۆیە  بە هەمان پاساوی پەکەکە فشاری زۆر دەخاتە سەر حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانیش بە تایبەت پارتی تا رایانکێشێتە ناو شەڕێک کەس نازانی کەی کۆتایی دێ، بەڵام دەزانین هەرێم لە پەلوپۆ دەخا.
 بە دروستبونی شەڕ لە نێوانی پارتی و پەکەکە نە تورکیا دەکشێتەوە ناو سنورەکانی خۆی و نە پەکەکەش بادینان چۆل دەکا.
پێویستە پەکەکە رەچاوی بارودۆخی ھەرێم بکا و لایەنەکانی دیش باش بیر بکەینەوە و تەڵە چەند سەرەکانی ئەردۆگان ببیینین، چونکە لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان پەکەکە و پارتی  جگە لە دوژمنانی قەوارەی هەرێم، هیچ کەسێکی تر قازانج ناکا.
هێشتا دەرفەت ماوە بە دیالۆگێکی نیشتیمان ئاوێک بەو ئاگرە دابکەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
لە تورکیا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی زمانی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×