ژیان بە لاتی

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
  2021-03-12     1201
نیگەرانی‌و ناڕەزایی دراوسێکانمان بەرامبەر بەنمایشکردنی پولێک لەکاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێم لەفڕۆکەخانەی هەولێر، شتێک نیە تووشی شۆکمان بکات و نوێ بێت، ئێمەی کورد دەمێکە لەگەڵ عەقڵییەتی ئینکاری و ڕەتکردنەوە دەست و پەنجە نەرم دەکەین و ڕاهاتووین، قسەکانی کابرای باخچەلیش هیچ ئیعتبارێکی نیەو پێموایە زیاتر لەژێر کاریگەری ئەو سەمادو پەینەدایە کە لەباخچەکانیدا بەکاری هێناوە نەک بیرکردنەوەیەکی عەقڵانی..

گرنگ نیە ناحەزانمان چی ئەلێن ، گرنگ ئەوەیە خۆمان چی ئەڵێین:

ـ پێویست نەبوو حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە بەهیچ ووڵاتێک بدات لەسەر دروستکردنی ئەو پولە، چ جای ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکی لاواز و ترسنۆکانە و شەرمنانەی وەک ئەوەی کە ووتەبێژەکەی حکومەت دای …!!

ـ دروستکردن و چاپکردنی پول هیچ کاتێک پێویستی بەڕەزامەندی دەرودراوسێ نەبووە و نیە، چ دراوسێیەکیش…!!

ـ نەدەبوو ئەوانەی بۆ بەدەستهێنانی سۆز و دەنگی خەڵک بەدروشم داوای سەربەخۆییان دەکرد، بەنیگەرانی و هەڕەشەی فاشیستەکان لەسەر دروستکردنی پولێکی کوردی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ ببن و هەروا ئاسان پاشگەزببنەوە، خۆ قەرار بوو ئەوانە دەوڵەتی کوردی دروست بکەن ..!!

ـ زۆرجار گوێمان لێ دەبێت کە دەوترێ تورکیا بۆیە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات ، چونکە پەکەکە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و بیانووی هێرشکردن دەداتە تورکیا، ئەی ئێستا چی دەڵێن کە تورکیا دروستکردنی پولێکی بەنەخشەی کوردستانەوە لەشاری هەولێر و لەلایەن وەزیرێکی حکومەتی هەرێمەوە قبوڵ نیە و هەڕەشەی سەپاندنی قورسترین سزا بەسەر هەرێمدا دەکات..! ئێ خۆ نەپاپا پەکەکەیەو نەدیزاینەری پولەکە جەمیل بایکەو نەوەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش لەپشکی پەکەکەیە ...؟!

ـ بڕوبیانوو مەهێننەوە و هەوڵمەدەن بەسود وەرگرتن لەکات و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانتان ، چاپکردنی ئەو پولە وەک هەڵەیەک بخەنە ئەستۆی (کەسێک)و بەبیانووی پاراستنی پەیوەندییەکان‌و ڕاگرتنی هاوسەنگی پولەکە ڕەتبکەنەوە، چونکە (خۆ گیڤ کردنەوەو بەهەڵە لەقەڵەمدانی چاپ کردنی ئەو پولە لەلایەن کۆمەڵێک سیاسی و سەرۆکایەتی کۆماری ووڵاتێکەوەیە کە ڕاست و هەڵە لێک جیاناکەنەوە ) و بەزاندی سنوری ووڵاتانی دراوسێ و بۆردومانکردن و دەستدرێژی بۆ سەر خەڵک و خاکەکەمان و قەتڵ و عام و ئیبادەکردنی نەتەوەیەکیان پێ ڕاست و ڕەوایە ...!!

لەکۆتایدا با ئەم چەند دێڕەی باوکم لە (یادگارو هیوا) وەڵامێک بێت بۆ هەڵوێستی ئەوانەی نەیانتوانی پارێزگاری لەپولێکی کوردی و بەرگری لەنەخشەی کوردستانی گەورەو پیرۆزییەکانی نەتەوەیەک بکەن...

ژیان بەلاتی‌و بێ دەسەڵاتی
هیچ درۆی نەبێ، سەد مەرگە ساتی
مرۆڤ بەدیلی بژی خۆشە، یان
بمرێ بۆ بەرزی خۆی‌و ووڵاتی
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×