هیچ بیانوییەک نه‌ماوەو ئیتر کاتی بەستنی کۆنگرەو نوێبونەوەی یەکێتیە

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
  2019-05-03     1346

بۆ به‌رێزان‌

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

هه‌ڤاڵانی بەڕێزم، سڵاوێکی گەرم

وەک لای هەمووان ئاشکرایه‌ ساڵانێکە یەکێتی بەدەست چەندین کێشەی ناوخۆیی جۆراوجۆره‌وه‌ دەناڵێنێ ، هەڵبەت هۆکاری هەموو کێشەکانیش ڕوونە کە (نەبەستنی کۆنگرەیە) ، کۆنگرەیەک کە یەکێتی بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی کە لە خزمەت خەڵک و جەماوەری یەکێتی و لەئاست گۆڕانکارییە گرنگەکانی کوردستان و ناوچەکەدا ڕۆڵی کارا و کاریگەری هەبێت…
بێگومان لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار داواکاری و هەوڵی بەستنی کۆنگرە هەبووە بەڵام بەداخەوە هەرجارێکیش بەبیانووی جیاواز بەرپەرچی ئەو خواستە دراوەتەوە..!!
ووتمان کۆنگرە : ووتتان جارێ شەڕی داعشە
ووتمان کۆنگرە : ووتتان قەیرانی داراییە
ووتمان کۆنگرە : ووتتان یەکڕیزی کورد تەواو نیە
ووتمان كۆنگره‌ : ووتتان له‌گه‌ڵ پارتی سه‌رقاڵی ته‌ڵاقدانی به‌غدان 
ووتمان کۆنگرە : ووتتان جارێ وەزعی کەرکوک خراپە
ووتمان کۆنگرە : ووتتان ترسی جیابوونەوە هەیە
ووتمان کۆنگرە : ووتتان با هەڵبژاردنی عێراق بکرێ
ووتمان کۆنگرە : ووتتان با هەڵبژاردنی کوردستان بکرێ
ووتمان کۆنگرە : ووتتان با جەماعەتی هاودیدان بێنەوە
ووتمان کۆنگرە : ووتتان با سەرۆک کۆمار هەڵبژێرین

ئەگەر بیرتان بێت ساڵی پار بە بەشداری ئەنجومەنی ناوەند و گشت ئۆرگانەکان و جەماوەری یەکێتی بڕیار بوو لەساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستاندا مژدەی دیاریکردنی ڕۆژی کۆنگرە بدەین بەگوێی خەڵک و یەکێتییەکاندا ، بەڵام لەسەر داوای بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی ڕاگەیاندنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دواخرا..

ئەوکات بەڕێزیان داوای ٤٨ سه‌عات مۆڵه‌تیان كردو وا ١٠،٢٢٤ ( ده‌هه‌زارو دوو سه‌دو بیست و چوار) سه‌عات واته‌ ٦١٣،٤٤٠ (شه‌ش سه‌دو سیانزه‌ هه‌زارو چوار سه‌دو چل چركه‌ ) بەسەر داواکاریەکەی بەڕێزیاندا تێدەپەڕێ..!!

ئەی ئێستا چی ؟ هیچ بیانوویەک ماوە ؟ بێگومان نەخێر ..!! ئیتر کاتی بەستنی کۆنگرە و نوێبوونەوەی یەکێتیە ، پێویستە هەمووان بە ئەرکی مێژوویی خۆمان هەڵسین و بەزووترین کات مژدەی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە بدەین بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵک و جەماوەری یەکێتی..

بێگومان یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان و جێگری سکرتێری گشتی زیاتر لەهەرکەسێک بەرپرسیارێتیتان ئەکەوێتە ئەستۆ و ئومێدەوارم كه‌ بە ئەرکی خۆتان هەڵبستن ، لەپێناو ئاسودەکردنی ویژدانی خۆتان و ئارامی ڕوحی بەرزەفڕی سەرۆک مام جەلال و بەزووترین کات ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری بکەن تاوه‌كو‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وه‌ راسته‌كه‌ی خۆی و چیتر جەماوەر و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و کادرانی یەکێتی لە دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانی بەستنی کۆنگرەدا له‌وه‌ زیاتر بێ هیوا نه‌بن لەحیزبەکەی خۆیان و مام جەلالی گەورە و ڕابەرمان ..!

شاناز برایم ئەحمەد
٣-٥-٢٠١٩
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×