هاوپەیمانی سیاسی بۆ دەستکەوتی حیزبی؟ یان ڕێکەوتن لەسەر لایەنی کەمی چاکسازی؟ 

سەلاح حسێن ئەفەندی
  2022-02-01     1049

عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە بوونی سامانی سروشتیدا یەکێکە لە هەرە دەولەتە دەوڵەمەندەکانی جیهان، خاوەنی کۆنترین شارستانیە، پیگەیەکی گرنگی جوگرافی هەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و بگرە هەموو جیهانیشدا، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، یەکێکە لە دواکەوتوترین وڵاتانی جیهان لە ڕوی ئاستی گەشەکردنی پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەکنیکی نوێ و شێوازی مودێرنی کارکردن. ئاستی خزمەتگوزاری لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، گەندەڵی و نایەکسانی باڵی بەسەردا کێشاوە. لەبەر بەلاوازکردنی خەڵکەکەی و بێدەستەڵاتکردنیان، وڵاتانی دەسترۆیشتوی جیهان و هەرێمایەتی تەراتێنی تیدادەکەن. ئەوانە لە ڕیگەی دەستەلاتدارانی ناوخۆوە دەستێوەردانی تیادا دەکەن، بە پێچەوانەی بەرژەوەندی و خواستی خەڵکەکەیەوە بڕیار لەسەر چارەنوسی دەدەن. 

 

خەڵکی ئەم وڵاتە، چاوەروانی گۆرانکاری دەکەن: بوژاندنەوەی ئابووری، زیادبوونی فرسەتی کاری راستەقینە، خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری باشتر، کەمکردنەوەی نایەکسانی و ژینگەیەکی سەقامگیرتر. پارتە سیاسیەکان دەبوایە کاریان بۆ ئەم بابەتانە بکردایە، پڕوگرام و پلانیان بۆ داڕشتایە، لەسەر بنەمای ئەمانە هاوپەیمانی و کوتلەی پەرلەمانی و دامەزراندی حکومەت و دەستنیشانکردنی سەرەک کۆمار بکرایە.. 

 

 دەبوایە، ئەم دوو بەرەیەی کە ئەمڕۆ لە عیراق دروست بوون، بۆ خڵکیان رونبکردایەوە، جیاوازی لە نێواندیاندا چییە، جیاوازی چیە لە نێوان پڕۆگرام و پلانی کارکردنیاندا، پلانەکانیان هەتا چی رادەیەک لەگەل داواکاری و خواستی خەڵکدا یەکدەگرێتەوە. دەبوایە، پارتە سیاسیەکانی کوردستان، بە ڕون و ئاشکرا، جیاوازی لە نێوان پرۆگرامی کارو بۆچونەکانیان بۆ خەڵک  ڕونبکردایەوە. هیچ جیاوازی هەیە لە نیوەندیاندا؟ بۆچی پارتی و یەکێتی هەریەکەیان چونەتە پاڵ جەمسەرێکەوە؟ لەسەر پلان و پڕۆگرام ناکۆکن؟ یان ناکۆکانیان لەسەر بەرژەوەندی حیزبی شاراوەیە؟ 

 

ڕەنگە تەنها خەون بێت، کەلە مەودایەکی کورتدا، داوای چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت، بەڵام دەکرێ لەسەر نزمترین ئاستی داواکاری و پێداویستی خەڵک پڕۆگرام دابڕێژرێت، هاوپەیمانی ببەسترێت و هەنگاوبنرێت بۆ جێبەجێکردنیان، نموونەی ئەو بابەتانە ئەمانەن: 

 

چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ووزە. 

 

چارەسەرکردنی گرفتی ئاو. 

 

چاکسازی لەکەرتی تەندروستیدا، بە کۆنترۆڵکردنی کڤالیتی دەرمان و سنوردانان بە بازرگانیکردن  پێیانەوە.  

 

کەمکردنەوەی قۆرخکردنی بازاڕ لە لایەن بەشێک لە دەستەڵاتدارانەوە، پاراستی موڵک و ماڵی کاسپکاران، پشتگیریکردنی کەرتی تایبەتی بێ جیاوازیکردن لە نێوەندیاندا، چاکسازی لە سستەمی بانکی و بەهێزکردنیدا.   

 

ڕەنگە زەحمەتبیت بتوانرێ سامانی بەفریوەدراو، لەلایەن بەشێک لە دەستەڵاتتداران و بنەماڵەوە، بگەرێنرێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەڵام دەکرێ سامانەکانیان لە پرۆژەی ناوخۆی ستراتیجی و درێژخایان بەکاربهینن، لەو ڕێگەوە فرسەتی کار بە شێوەیەکی فراوان بۆ خەڵک بڕەخسێنن.  

 

خولقاندنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنەری دەرەکی. 

 

هەنگاونان بۆ چاکسازی لە سستەمی خوێندن و فێرکردندا، کە تیایدا دەرچوان هێندە شارەزایی پەیداکەن، بتوانن لەسەر ئاستێکی بەرزتر کاربەریوەبەرن و قوتی خۆیان لە کەرتی تایبەتیدا دابین بکەن.  

 

هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سستەمی فیدراڵی لە سەرانسەری هەموو عێراقدا، لەسەرەوە بۆ خوارەوە لە هەموو ئاستەکاندا، لە هەموو شار و ناوچەیەکدا. بەپێی ئەوە، دەکرێ  گرفتە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان و ناوچەکانی مادەی ١٤٠ کۆتایی پێبهێنرێ. چەسپاندنی ئەم بابەتە، کۆتایی دەهێنێ بە ناکۆکییەکانی تری نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند، کۆتایی دەهێنێ بە ناکۆکی ناوچەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، نمونەی زەونی سەوز و زەرد، کە بەردەوام خۆیان و خەڵکیشیان پێوە خەریک کردووە.   

 

هەنگاونان بۆ گواستنەوەی  مامەڵەکردن بە داهات و سامانی وڵاتەوە لە دەستی حیزب و گروپەوە بۆ دەستی دەوڵەت.   

 

پەیوەندیکی دروستر و هاوسەنگتر و فراوانتر لەگەڵ وڵاتانی دراوسیدا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، نەکو کارکردن بەپێی خواست و ئەجندەو پلانی ئەوان.  

 

پلاندانانی ورد بۆ پاراستن و پاکردنەوەی ژینگە، ڕێگرتن لە تیکدان و پیسکردنی سروشت.  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×