هەموومان زیندوین بەڵام هەموومان لەجیهانێکدا ناژین

عەلی عه‌بدولصه‌مه‌د
  2022-03-21     539

"هەموومان لەجیهانێکدا زیندوین، بەڵام هەموومان لەجیهانێکدا ناژین" ئەمە وتەی بیرمەندی ئێرانی، "عبدالکریم سروش"ە. 

بۆمن هەمیشە جێگەی سەرنجە و وەڵامێکی گرنگی ئەو پرسیارەمە کە بۆچی کەسانێک هەن وەک فیرعەون دەژین و کەسانێکیش نانی ژەمێکیان نیە و بەو جۆرە دەژین؟

ئەگەرچی هەردووکیان زیندوون، ئەوەی کە لەموچەی خانەشینیەکەیدا وەستاوە و گیان لەدەست دەدات، لەگەڵ هەمان ئەو کەسەی کە ئەو دۆخەی بۆژیانی ئەو و  خەڵك خوڵقاندووە، بەڵام هەردوکیان لەجیهانێکدا ناژین،

جیهانی یەکێکیان ژیانێک چەشنی ژیانی فیرعەون و ستەمکار و خوێن مژەکانی مێژووە و جیهانێکی یەکێکی دیکەشیان، ژیانێک پڕ لە دەرد و ستەم و نایەکسانی و هەژاری و نەدارییە.

ئەگەر چی هەردووکیان لەڕوکەشدا زیندوون، بەڵام لە ناوەڕۆکدا جیهانێکە کە مەودایی نێوانیان دووری ئاسمان و زەوییە.

ئەگەرچی ئەوانەی کەژیانی خەڵکیان پڕ کردوە لە دەرد و نەهامەتی و دەیان گرفت و قەیرانی جۆراوجۆر، لەگەڵ ئەوانەی کە ئەوەیان بەسەردا هێناون لەهەموو چین و توێژەکانی ئەم وڵاتە هەردوکیان زیندوون،

بەڵام ژیانی یەکەمیان پڕ لە ڕەفاهیەت و ڕابواردن و خۆشگوزەراندن و ژیانی دووەمیشیان، پڕ لەگرفت و نایەکسانی و سەرەگرتنی بەنزین و نەوت و بێ ئاویی و بێ کاری و کارەبایی،

ئەمەش هەرئەوەیە کە هەموومان لە جیهانێکدا زیندووین، بەڵام هەموومان لە جیهانێکدا ناژین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×