بۆچی شاهۆم خۆشدەوێ؟ بەبۆنەی نوێکردنەوەی چوارساڵ زیندانیکردنی شێروانییەوە

زانا عارف
  2023-07-21     354

(تکایە پێش خوێندنەوە جوێنم پێمەدەن)

 

تورکان دەڵێن ئەوەی ئیزاحی نییە میزاحی دەبێ!!!

لە هەموو دونیا بولتەنی هەواڵی ئێواران ، واتە ئەو کاتەی خەڵکی لەکار گەڕاونەتە ماڵەوە و دەیانەوێت پشوویەک بدەن، کارێکە بەوپەڕی جددیەتەوە ئەنجام دەدرێ.کاتێکە مێشکی خەڵک ماندووە، دەتوانی وەک تەنەکە زبڵ هەرچیت دەوێ تێیبخنی و جوان دەتوانی بیشۆیەوە. تەنانەت کەناڵە گەورەکان پیاوانێکی سەرسپی وەک جەمیل عازری جەزیرە و مەهمەت عەلی براندی کەناڵ دێی جارانی تورکیا و ئەندەرسۆن کوپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی بەکاردێنن کە شکڵیان وەک باپیرەی بەشێکی زۆری کۆمەڵگای خۆیان وایە.

لەبەرچی؟؟؟

چونکە پیرەکان؛ جێگەی متمانە و دڵنیایین لە ئاوەز و نەستی مرۆڤدا، جگە لەوەی پیرەکان ئەزموندارن و لەخۆوە قسان فڕێ نادەن. هەربۆیە گەر پیرێک درۆیەکیش بکات بە ئاسانی باوەڕی پێدەکەیت...

لە هەموو دونیا سیاسیەکان لیبۆکەکانی کۆمەڵگان، واتە موهەڕیجی یاری سێرکن، تەنیا هونەرێ هەیانبێ قسەکردنە، بەڵام لەبەر ئەوەی لۆجیک لە قسەکانیاندا نییە وەک ئەوەیە بەسەر پەتێ باریکدا بڕۆن و نمایش بکەن.

سیاسیەکان پێویستیان بە بانگدەرێکە بانگیان بۆ هەڵدا هەتا خەڵکی سەیری جامبازی سەر پەتەکە بکەن، دەیانەوێ خەڵک لە خۆیان و پەتە باریکەکە بڕوانن، نایەنەوێ خەڵک ئەوە ببینێ کە بە پەتێکی درۆینەی تر هەڵواسراون و بشکەون هیچیان لێنایەت...

واتە گەر سیاسییەک درۆیەکیشی کەشف ببێ هیچی لێنایەت، چونکە پیشەی خۆی ئەنجامداوە. سیاسی وەک ئەکتەری پۆڕنە خۆیشی ڕووتبکاتەوە حەیای ناچێ، چونکە خۆی ئەسڵەن نەیبووە. سەیرکردنی هەواڵی سیاسی وەک سەیری پۆڕنە، دەزانین کۆتاییەکەی چییە و ئەکتەرەکان چی دەکەن، بەڵام ناچارکراوین تا کۆتایی بینەری بین...

شاهۆش گرنگی لێرەدایە، دەزانێ سیاسەت بەتایبەت لای خۆمان کارێ نییە بە جددی پێشکەشی بکەیت. ناچارانە هەواڵی سیاسەت تێکەڵ بە پۆڕن دەکات کە دوو پیشەی هاوشێوەی یەکن. دەزانێ جوانکاری درۆی سیاسیەکانی پێناکرێ، هەربۆیە نەک پێویستی بە سەرێکی سپی نییە تا جێمتمانە بێ، بەڵکو هەر ڤژیشی پێناوێ...

من شاهۆ بوومایە ناڕەحەت دەبووم بە ئیزاحی ئابڕووچوونی ئەو سیاسیەی کە لە ڕیفڕاندۆما عێراقی تەڵاقدابوو یان خۆی بەتەڵاقدان دابوو، کەچی ئێستا دەڵێ بوغدا پارە نەنێرێ ناتوانین موچە بدەین...

ناچار ئەم هەواڵە وەرگێڕێتە سەر زوبانی پۆڕن و باسی ئەو کەڵەنێرەی خۆمان بۆ بکات کە بە حیلەشەرعی مارەبەجاش لەگەڵ سێسەد ژن خەوتووە، ئێمەش تێدەگەین لەوەی لە شەشت و شەشەوە هەتا حەفتاوپێنج و نەوەدووشەش تا دەگەینە حەڤدەی سەدەی بیست ویەک... سێسەدجار خۆمان کرد بە باوەشی ئێران و تورکیا و هەمووجارێ ئەمریکا مارەبەجاش دەمانخاتەوە ژێر عێراق...

شاهۆ دەڵێ ژنان گوێتان قەپاتکەن پیاوان هەواڵێ ناخۆشم پێیە لۆتان، ئەندامێ لاشەتان هەیە هەموو ساڵێ سانتیمێ بچوک دەبێتەوە هەتا وایلێدێ کاری خۆی ناکات، ئەمەش هاوتای ئەو هەواڵەی وەزیری داراییە کە دەڵێت لیستی موچەمان ئامادەیە بەڵام بەغدا پارەی نەناردووە هەتا دابەشی بکەین...

لێرەدا شاهۆش هەواڵێکی پۆڕنی دەستناکەوێ تا میزاحی ئەوە بکات کە چۆن دوای تەڵاقی تەعەسوفی یان خورتی ژن ڕووبێ داوای نەفەقەش لە کۆنەمێردی بکات...

یان کاتێ ڕێکخەری پەیوەندیەکانی دەرەوە لە میانەی چوارساڵ زیندانیکردنی تەعەسوفیانەی شێرواندا دەڵێت ئێمە دادگای ئازاد و سەربەخۆمان هەیە، ئەم درۆیە وەک لاقەکرانی مەیمونە ژاپۆنیەکەیە کە هەرچواردەوری تەلبەنکراوە بەڵام کونێکی بۆ خۆئەتککردن پەیدا کردووە، فهکذا...

من شاهۆم خۆشدەوێ، چونکە یەکەم کەسە هەواڵی سیاسی لە جددیەت خست و ئالوودەی شوێنی شایستە بە خۆی کرد کە پۆڕنە...

من شاهۆم خۆشدەوێ چونکە هەموو ئێوارەیەک شتێکمان بیردەخاتەوە کە ئەمەیە:

سیاسیەکانی ئێمە و هەموو دونیا لە سنفی سۆزانیەکانن...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×