لەیادی رۆژنامەگەری كوردیدا

محەمەد نوری
  2019-04-22     1338
خۆزگە مقداد بەدرخان لەو قاهیرەیە قەوانی گۆرانیبێژەكانی بفرۆشتایە..

خۆزگە پیرەمێرد لەئەستەمبوڵ هەرنەگەڕایەتەوە 

خۆزگە لە جیاتی ئومێدی ئیستقلال‌و پێشكەوتن‌و ژیان، وەرەقەی كەلەی شەكر چاپبكرایە

خۆزگە عەلادین سوجادی هەرخەریكی مەلایەتی بوایە 

خۆزگە حوزنی‌و گێو موكریانی بەر لەهاتنیان لەسنور رەقبوونایەتەوە

لەیادی كارەساتی لەدایكبونی رۆژنامەی كوردیدا 

پیرۆزبێت لەو رۆژنامەنوسانەی كە لەبێ ئیشیدا ناوی خۆیان ناوە رۆژنامەنوس 

پیرۆزبێت لەو رۆژنامەنوسانەی كە بەرەشەبای كاك‌و مام‌و دادەكان شەنی‌و شەدەكەن

پیرۆزبێت لە نەخوێندەوارو نەزان‌و ترسنوكەكانی دونیای میدیایی كوردی

پیرۆزبێت لەو رۆژنامەنوسانەی بەناوی ئازادەوە درۆدەكەن‌و بەناوی گەلەوە دەنگی گەل بۆ پەرلەمان كۆدەكەنەوە 

پیرۆزبێت لەو خانمە رۆژنامەنوسانەی كە لەجیاتی بەكتێب‌و پشكنینەكان عەقڵیان فراوان بكەن، بەبۆتۆكس لێویان جوان دەكەن

پیرۆزبێت لەهەموو ئەوانەی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن و لەپڕدا سیڤی بەناوی رۆژنامەنوسییەوە پڕدەكەنەوە

پیرۆزبێت لەو رۆژنامەنوسانەی لەبەر گیرفان، مەلەفی دزی وگەندەڵییان شاردەوە، لەوسەریشەوە بەناوی بوێرییەوە دەیانفرۆشتەوە

پیرۆزبێت لەو رۆژنامەنوسانەی ئەوەندەی سەردانی دەزگا ئەمنییە نهێنییەكانیان كردوە بەدزییەوە، ئەوەندە سەردانی پێشانگای كتێبەكانیان نەكردوە بەئاشكرا

پیرۆزبێت لەهەموان

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×