كێ راستگۆیی كوشت؟

محەمەد نوری
  2020-07-03     794
١
نامەویت پێم بڵێن مەرایی كردوە 
موستەفا ئەمین یەكێك بوو لەلوتەكانی رۆژنامەگەری میسریی  وبوچوونەكانی  كاریگەری لەسەر شەقام و رای سیاسەتی گشتی دروستدەكرد ،بەواتای دەیزانی بۆ دەنوسێت وچی دەنوسێت ؟ئەم چیرۆكەی ژیانی با بگێڕینەوە :

خوێنەر لەمیسر راهاتوبو كە هەمووبەیانییەك گۆشەی (بیرۆكە ) لەرۆژنامەی ئەخبار بخوێنێتەوە ،بەڵام گۆشەكە قەدەغەكرا، بڕیارەكەش بە فەرمانی سەرۆكی ئەوكاتەی میسر ئەنوەرسادات بوو،سەرۆكی میسر لە كۆبونەوەی لەگەڵ راگەیاندكارانی حزبەكەی دەڵێت: مستەفا دەیەوێت رۆژنامە بگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمەی كە رۆژنامەنوس بەشەق لەدەرگای وەزیری دەداو لێپچینەوەی دەكرد، قبوڵ نییە لامان ،ئەم پیاوە لەبەردەم هەوای فینكدابوو كە سوپا وئێمە لەسەر لم دەخەوتین (ها ئێستاش شۆڕشگێڕەكان لە كوردستان دەڵێن خەباتمان كرد ).قەدەغەكردنی نوسین لەمستەفا بەردەوام دەبێت ،موسا سەبری كە ئەو كات سەرنوسەری رۆژنامەی ئەخباربوو داوا لەسادات دەكات كە رێ بدات مستەفا بنوسێت بەڵام بابەتی سیاسیی نەبێت ،سادات رازی دەبێت، بەڵام مستەفا دەڵێت :من ئەوەدەنوسم كە قەناعەتم پێیەتی نەك ئەوەی سەرۆك قەناعەتی پێیەتی. زەمەنی راگرتنی نوسین لەم رۆژنامەنوسە بەردەوام دەبێت ،تالەسەردانێكدا سادات بۆ ئەمەریكا كۆمەڵێ رۆژنامەنوس لیدەپرسن: ئێوە باوەڕتان بە ئازادی رۆژنامەگەریی نییە ئەوەتا رێگریتان لەمستەفا ئەمین كردوە بنوسێت ،لەكاتێكدا لێرە رۆژنامەنوس سەرۆك لادەبات ،ساداتیش لەوەڵامدا دەڵیت:شتێكی سادە رووی داوە چارەسەری دەكەم .
لەگەڕانەوەیەدا جیهان سادات كە خێزانی سەرۆكە نامەی بانگیشتنامە بۆ ئاهەنگی جەمالی كوری بۆ مستەفا ئەمینی رۆژنامەنوس دەنێرێت ،رۆژنامەنوسان ئەمە بەدەسكەوت دادەنێن وبەڵام مستەفا ئەمین پێیان دەڵێت :من ئامادە نابم چونكە ئەو قەڵەمی منی راگرتوە ،خۆ كێشەی ئاشتبوونەوە و شەڕ نییە . هەندێك لە هاوڕییەكانی دەڵێن:دەكەواتە گوڵێك بنێرە وەك وەڵامێك بۆ بانگیشتنامەكە ،ئەویش دەڵێت :بۆیە خەڵك بڵێت درۆزنە ،بەنوسین رەخنە لەسەرۆك  دەگرێت و بەڵام لە ئاهەنگدا گوڵی بۆدەنێرێت.

چەند لەوڵاتی ئێمە بەناوی ئازاد وبێ لایەن و بوێرییەوە درۆی گەورە دەكەن كەچی مەلەفی پارە ودەسكەوت و دانیشتنی تایبەتیان لەگەڵ بەرپرسەكان شاردووتەوە . ئەم دەستەیە بەناوی بوێری وئازادەوە هەموو متمانەیەكیان لەناوبرد ،نەك گوڵیان دەنارد بەڵكو راپۆورتیان لەسەریەك دەنوسی،كەچی بەهاوڵاتیشیان دەوت :ئێمە ئازادین، بەڵێ پلەو پارەو داهات وژیانتان زۆر ئازادە ،خۆ مستەفا ئەمین خێزانی سەرۆك نامەی بۆدەنێریت نەچوو،  كەچی بەشێك لەقەڵەم بەدەستەكان سكرتیر وپاسەوان تەلەفونیان بۆدەكات تا بەرپرسە حزبەكان ببنن رادەكەن. بۆیە نوسەرێكی حزبی كە بەشان وباڵی بەرپرسەكاندا هەڵدەدا زۆر شەریفترە لەوەی بەناوی ئازادییەوە دەنوسیت بەڵام موچەخۆری نهێنی بەرپرسەكانە.

٢
بەزمانی میر مەدوێن، خۆت بە
لەكتێبی سیستەمی تەفاهەت كە یەكێكە لەكتێبە نایابەكانی ئالان دونۆی فەیلەسوف، بەمانای وشە وەسفی تێگەیشتنە  لەئێستای مرۆڤایەتی. لەپێشەكێكەیدا وەرگێڕ باس لەساتێكی رۆژنامەوانی دەكات دەنوسێت :لەرۆژنامەكانی ئەوكاتەی فەرەنسا كاتێك ناپلیۆن  رایكرد بۆ دورگەی ئەلبا رۆژنامەكانی فەرەنسا نوسیان: دڕندەكە رایكرد ،كاتێك نزیك بووە لەفەرەنسا نوسییان: ناپلیۆن بەرەو فەرەنسا  رادەكات، بەڵام كاتێك چووە ناوفەرەنساوە وەك كەسێكی بەهێز،نووسیان: ئیمپراتۆر هاتەوە بۆ وڵات. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە  رۆژنامە  پیشە وبزنس و بەرژەوندییە.

لەسلێمانی بۆئەوەی پێت بڵێن قەڵەمێكی ئازاد وبوێر وئازایە كە بەیانی هەڵسای رەخنە لەماڵی بارزانی بگرەو بەهەموو شێوەیەك بێانشكێنە، ئەوكاتە دەبێتە جێی دەستخۆشی مێرانی ئێرە. پێچەوانەی بكەرەوە لە هەولێر بۆیە بڵێن قەڵەمەكەی بەتوانا ووردە تەنانەت شكستی كۆماری مەهابادو روخاندنی دەڵەوتی ماد بخەرە سەر شانی گروپی شانزەی ئۆكتۆبەر (بەقەولی ئەوان). لەوێ بۆیە بڵێن راستگۆیی هۆكاری شەڕی چاڵدێران و دابەشكردنی كوردستان بگەڕێنەرەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی ولاهورشێخ جەنگی ،لێرەش بۆیە بڵێن ئازایت، برسێتی وقاتوقڕییەكەی  شەڕی یەكەمی جیهانیش بخەرە سەر شانی نێچرڤان ومەسرور بارزانی .هەر ئەمەشت نەكرد دەستبكە بەرەخنەگرتن لەگۆڕان بە بێ هۆ.

ئەمە وایكردوە قەڵەمی بێلایەن وبوێرو راستگۆ  لەناو جەنجاڵی درۆزنەكانی نوسیندا ونبێت (ئازایەتی ئەوەنییە لە ئەسینا وەسفی ئەسینا بكەی، بوێری ئەوەیە لەئەسپارتە باسی ئەسینییەكان بكەیت. ئەرستۆ). خراپەت دی بنوسە خراپەیە، جاچ رەنگێك كردوێتی وخۆشت لە چ شارێكبیت گرنگ نییە، ئازایەتی  وبێ لایەنی ئەوەیە.
بامیر دڵیان خۆشنەبێت تۆ لەسفی ئەواندایت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×