ئەو كتێبه‌ی‌ پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن‌و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی‌ هه‌رێم

محەمەد نوری
  2021-03-23     1214

*ساڵی٢٠٠٧شەهرستانی كە وەزیری نەوتی عێراقە دەڵێت: گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان نایاسایین‌و لەئایندەدا دەبنە كێشەی گەورە

لەوەڵامدا ئاشتی هەورامی كە وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمە دەڵێت: وسبە باشترە، قازانجی گەورە چاوەڕێمانە

ماوەی دوومانگە هەندێك دەزگای بڵاوكردنەوەی عەرەبی وعێراقی ریكلام بۆ چاپكردنی ئەم كتێبە دەكەن، كە بەیەكێك لەكتێبە نایابەكان دادەنرێت لەسەر مەسەلەی نەوت وچۆنێتی فرۆشتن وگرێ بەستەكان و رۆڵی كەس وكۆمپانیاكان تێیدا.

ئەم كتێبە كۆمەڵێ نهێنی قورسی تێیدایە، باس لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم و رێككەوتنی كۆمپانیا گەورەكان دەكات، باس لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی نێوان زەلمای خەلیل زاد وبەرهەم ساڵح و نوێنەری پارتی دەكات لەساڵی ٢٠٠٧لە دوكان كە دەكرێت بەدەستپێكی كردنەوەی دەرگاكانی فرۆشت و دەرهێنانی نەوتی عێراق لەرێی كۆمپانیا زەبەلاحەكانەوە دابنرێت و هەوڵدانێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت لەعێراق.

*كۆمپانیا ئەمەریكییەكان زۆر دڵخۆشبوون بەگرێبەستەكانی لەگەڵ كورددا دەیانكرد، لەبەرئەوەی ئاشتی هەورامی  دەیزانی چۆن دڵیان رازی بكات.

*لەدوای ٢٠٠٣ كورد لەعێراق كارئەكتەری سەرەكی بوو ،هەموو شتێك بە ئارەزووی ئەوان دەكرا،تەنانەت بەشی بودجە وەردەگیراو نەوتی خۆشیان دەفرۆشت، ئەمەریكییەكان دەیزانی تەنها كوردیان بەدەستەوەیە بۆیە چاوپۆشییان لێدەكردن،ئەوانیش چییان بیوستایە دەیانكرد.

*پیتەر گالبیریس ئەندازیاریی هاندانی فرۆشت و دەرهێنانی نەوتی هەرێم بوو ،ئەو كاری دەكرد وەك راوێژكاریی نارەسمی یەكێتی‌و پارتی. 

*كێشەی بڕیارەكانی كوردستان ئەوەبوو لەهەولێرو سلێمانییەوە دوو بۆچونی جیا دەهات بۆ بەغدا.

*ئیزیدییەكان دەیانووت حكومەتی هەولێر نەوتمان دەبەن كەچی هیچ كارێكیشمان بۆ ناكەن ،تەنانەت كرێكاریان لەهەولێر و دهۆك و سلێمانییەوە هێناوە، كار بەخۆشمان نادەن.

*ئاشتی هەورامی پیاویكی دوو دیوە، بەڵام وردە ودەزانێت چۆن گرێبەستەكان دابڕێژێت، مەحموود عوسمان كە سیاسییەكی كوردە لەسەر ئاشتی دەڵێت :پیاوێكە سیاسیی نییە بەڵام شارەزای وردی كارەكەیەتی تەكنۆكراتە.


ئەم كتێبەی گریك مۆتیت، بەقەبارەی ٥٦٠ لاپەرەیە، سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ بەزمانی عەرەبی بڵاوكرایەوە، ئەم كتێبە هەمووی پرە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوت.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×