چاکسازی چۆن دەکرێو بەکێ دەکرێ؟
بەهادین نوری
2019-11-14   1420
لەم ماوەیەدا دەسەڵاتدارانی هەرێم قسە لەسەر چاکسازی دەکەن و خەریکن پرۆژەیەک ئامادە بکەن و بیخەنە بەرباس و لیدوان لەپەرلەمانی هەرێمدا . خۆ ئەگەر تۆبەیان بکردایە لەو هەموو خراپسازیەی کە دەیەها سالە سەرگەرمی بوون ، هاولاتیان چەپڵەیان بپ لێدەدان . بەلام ئەمانە شتی وا دەکەن ؟ ئەو کەسانەی قاڵبووە لەخراپسازیدا و تائەم چرکەیەش دەسیان لێنەپاراستووە ، ئاخر چاکسازی چیەو ئەوان چۆنی دەکەن ؟ ئەوان تۆمەتبارن بە لووشدانی دەیەها ملیار دۆلار کە لەبووجەی هەرێم و سامانی ئەم میللەتە براوە . دەبا نیوەی ئەو پارە براوە بگێرنەوە بۆگەنجینەی هەرێم و بڵێن :
- خەڵکینە ئێمە هەلەبووین ، لێمان ببورن .... ئەوە بەشێ لەو پوول و پارەی بردوومانە .
زۆرینەی ئەم خەڵکە لێیانخۆشدەبن و دەڵێن وەڵلا ڕاستدەکەن ، ئەوە چاکسازیە . بەلام لە کاتێکدا کە تائەم چرکە یەش لەگەڵە ئەنگوستی پێیانەوە تا تەوقی سەریان نوقمبن لەخراپسازیدا چ چاکسازیەکیان پێدەکرێ و کێ باوەڕیان پێدەکات ؟
نەخێر کاکە ، چاکسازی بەو کەسە ناکرێ کە ژیانی خۆی تێکە ڵکردووە بە خراپسازی و تا ئەم چرکەیەش هەموو حساباتی دارایی میری و وڵاتی خستۆتە تاریکی و سوورە لەسەر ئەوە کە نەپەرلەمان نەڕاگەیاندن و نە کەس دەزانی چ پوول و پارەیەکی هاتۆتە دەست و چۆنی خەرج کردووە !
ئاخر ئەگەر جاکسازی لەم ولاتەدا هەبوایە پاش ٢٨ ساڵ لە حکومڕانیتان کارەبای ئەم خەڵکە ئاوەها دەبوو ؟ خزمە تگوزاریەکان ئاوەها دەبوون ؟ پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە ئاوە ها دەبوون ؟ بێکاری و بێدەرەتانی هێندە بەربڵاو دەبوون ؟ ئەگەر دەتانەوێ چاکسازی ڕاستە قینە بکەن ئەوە باشترین چاکسازی یەکشتە : دەستهەڵگرن لە گەندەڵکاری و لە قۆرخکاری دەسەلات ، ڕێگە بەدەستاو دەستی دەسەڵات بدەن . حکومڕانانی ئیسلامی شیعە لیپن لەگەندەڵکاری و میلیشیاگەری و جۆرەها لە خراپسازی . بەڵام هێشتا لە ئێوە ئەهوەنترن : لەماوەی ١٠ ساڵدا ٣ سەرەکوەزیر لە بەغدا گۆڕان ، بەڵام لای ئێوە لە ٣٠ ساڵدا هەمان دەموچاو !
حەزدەکەم لێرەدا بە خوێنەران بڵێم کە بەڕێز سەردار محەمەد لە(ئاوێنە)دا شتێکی جوانی بڵاوکردۆتەوە بەناوی (کاک مەسرور شایستەی خەڵاتی "نۆبڵ"ە!)، بەخیلی بە دەست و قەلەمە بە پێزەکەی دەبرێ.