سلێمانی شاری بێخاوەن

بەیار عومەر
  2020-01-31     1128
کارکردن لە شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر بەردەوامە، بەڵام سەرۆکی حکومەت شەقامی ١٠٠ مەتریش بۆ سلێمانی بەزۆر دەزانێت. بەمەرجێک ڕازییە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە زۆربەی بڕگەکانی وەک پردەکان و تونێلەکان لێدەربهێنرێت و بودجەکەی کەمبکرێتەوە.

هیچ کام لە نوێنەرەکانی یەکێتی و گۆڕانیش هیچ بەرگریەکی جدی لەم سنورە ناکەن. وەک ئەوەی بۆ بەرژەوەندی خۆیان چوبێتن بۆ هەولێر نەک بۆ بەرژەوەندی خەلکی ئەم ناوچەیەی دەنگی پێداون.

ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە سلێمانی شاری بێخاوەنە. یەکێتی و گۆڕان کە دەنگی ئەم شارە بەدەست دەھێنن، لە جیاتی ئەوەی خزمەتی بکەن، شەڕیانە لەسەر ئەوەی کامیان زیاتر و زووتر ببن بە پاشکۆی پارتی و ھەندێک پۆستی کارتۆنی بەدەستبھێنن.

لەوانەیە مووچە و نەسریەی ئەو پۆستانە، خاوەن پۆست و چەند خزم و ناسیاوێکیانی خستبێتە خۆشگوزەرانیەوە، بەڵام بۆتە مایەی ماڵوێرانی بۆخەلکی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

بەداخەوە یەکێتی و گۆڕان خەبەریان نابێتەوە و غیرەت نایانگرێت بەرگری لەم شارە بکەن. بەڵام دڵنیام ئەم دەنگدانە بێتەوە خەلک خەبەریاندەکاتەوە. چونکە ئەوەی بیەوێت دەنگ بە پارتی بدات ڕاستەوخۆ دەنگی پێدەدات و پێویستی بەوە نیە دەنگ بە لایەنێک بدات و ئەویش بازرگانی پێوەبکات و بیخاتە خزمەت پارتیەوە بۆ بەدەستھێنانی پارە و پۆست. ئەوەشی دژی تەسلیمبون بێت بە ئەجێندای پارتی و بیەوێت خزمەتێکی ئەم سنورە ستەملێکراوە بکات حەتمەن ڕێگەیەکی تر دەدۆزێتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزەڵە کرایە ئامانج
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×