بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە
  2023-12-24       783       

چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ڕووی لە دابەزین کردووە، هاوکات نرخی ١٠٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە لە ١٥٠ هەزار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت و زیاتر لە ١٠٠٠ دیناری لێبووەتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بەهاکەی ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی زۆری دۆلاری بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو خستەبازاڕەوە کە  ٢٠٩ ملیۆن، ٢٠٢ هەزار و ٦٨٤ دۆلارە، لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بووە.

هاوکات لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی دۆلار نا سەقامگیری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هاووڵاتییان لە دابەزینی بەهای دینار نیگەران بوون، بەڵام بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×