دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كه ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرابون خرانه خواره‌وه
دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 05:05ی به‌یانی، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كه ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرابون، تێكشكێندران و خرانه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، "کاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردو، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهید بون و شەش کەسی دیکەش بریندار بون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "چەند بنکەیەکی سیخوڕی سەرەکی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری مۆساد لە هەرێمی کوردستان بە موشەکی بالیستی بۆردومانکران.