سودانی: بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییان هاتووە
  2024-01-18       331       

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییان هاتووە و چوونە دەرەوەیان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی لە دانیشتنێکدا کە لە کۆڕبەندی داڤۆس ئەنجامدرا رایگەیاند، حکومەت و گەلی عێراق رێز لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات کە بەشدارییان کرد لە لەناوبردنی تیرۆردا، بەڵام لە ئێستادا بیانووەکانی مانەوەی ئەو هێزانە کۆتاییان هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستمان بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانمان کردووە لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی چوونە دەرەوەیان لە عێراق، چونکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان گرنگە بۆ ئاسایشی عێراق.

محەمەد شیاع سودانی لە رۆژی دووشەممەوە گەیشتووەتە سویسرا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×