بەڕێوبەراییەتی پۆلیسی نەوتى عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیاندا توانییان ٦٣ قاچاغچی نەوت و پاشماوەكانی نەوت لە باشووری عێراق دەستگیر بكەن، كە هەریەكە لەو قاچاغچییانە ئۆتۆمبیلێكی لە جۆرى ( تانكەر) پێ بووە.
بەڕێوبەراییەتی پۆلیسی نەوتی عێراق لە بارەی دەستگیركرنی چەند قاچاغچییەكی نەوت ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و درووست ئەمڕۆ هێزەكانمان لە ئۆپەراسیۆنێكێكدا توانیان ٦٣ قاچاغچی نەوت و پاشماوەكانی نەوت لە باشووری عێراق دەستگیر بكەن، کە هەریەكە لەو قاچاغچییانە ئۆتۆمبیلێكیان لە جۆرى ( تانكەر) پێ بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەركەوتووە یەكێك لە تانكەرەكان قیری هەڵگرتووە، هەروەها ٢٩ تانكەری دیكە پاشماوەی نەوت و ٢٩ تانكەری تر تەنەری هەڵگرتبوو، چوار تانكەری دیكە پاشماوەی تەنەری سپی هەڵگرتبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ٦٣ تۆمەتبارە بە پێی بڕیاری دادوەر دەستگیركراوون و دەستبەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانیانیشدا گیراوە و سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەكانیان بەرامبەر گیراونەتەبەر.